1

بابه‌ت: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

لەم ڤیدیۆیە دا چۆنیەتی دروست کردنی سیستەمی چووونەژوورەوە و چوونەدەرەوەم دروست کردووە، ئەگەر چی دەنگم تۆمار نەکردووە بەلام بە کۆمێنت باسی زۆربەی کۆدەکانم کردووە .
بە شێوەیەکی سادە دروستم کردووە، ببورن لە کەم و کوڕیەکان

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

2

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

دەستت خۆش بیت

3

Destxosh kak rawan, waku beroka zor basha w xalk te agat la berokay login system, ballam chand tebenyak haya pewesta rachaw bkret bo har kasek php bakardenet
1- mysql chytr pshtgiri bakret, bashtr waya mysqli yaxud pdo bakarbbret
2- am login system a laruy securityawa parezraw nya
3- unset() ka bakar abret, aw sessionay dyary krawa unsety akat w zor tawawa ballam session_destroy() hamu sessionakani mallparaka la abat wata gar to sessiony admin t habet lagal sessiony user awkatay user logout akat lahaman katda adminakashy logout akat

Swpas w baheway sud.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4 (دەستکاری کراوە: هێدی سه‌رمۆردی 2016-08-18 22:07:19)

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

ڕێنوار نووسی:

كاك ڕێنوار باشتر وابوو تەختەکلیکى کوردى بەکار بهینیت بۆ ئەوەى هەمووان لە پێشنیارەکەت بە روونى تێبگەن .
https://www.kurdish-keyboard.com/

دەست خۆش کاک ڕەوان ، وەک و بیرۆکە زۆر باشە و خەلک خەڵک تێئەگات لە بیرۆکەى login system بەلام چەند تێبینیەکم هەیە پیویستە ڕەچاو بکرێت بۆ هەر کەسێک PHP بەکار دێنێت .

  • 1- mysql چیتر پشتگیرى بکرێت باشتر وایە mysqli یاخود Pdo بەکار ببرێت .
    2- ئەم login systemـە لەڕێى security یەوە پارێزراو  نى یە .
    3- unset() بەکار ئەبەیت ئەو session دیارى کراوە unset زۆر تەواوە بەلام session_destroy() هەموو session نەکانى مەڵپەڕەکە لائەبات واتا گەر تا sessionـى admin هەبیت لەگەڵ session ـى user  ئەوکاتە  user logout ئەکات لە هەمان کاتدا admin نەکەشت logout  ئەکات .

5

garmyani نووسی:

دەستت خۆش بیت

سوپاس برا.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

6

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

هێدی سه‌رمۆردی نووسی:

زۆر سوپاس کاک ڕێنوار، دەست خۆش کاک هێدی بۆ بە کوردی کردنی smile .

قسەکانت زۆر ڕاستن کاک ڕێنوار، لەڕاستی کا کاک برووسکیش لە بابەتێک دا باسی گرنگی و پیویستی PDO کردووە، بەلام من تا ئێستا mysql_connect () بەکار دێنم، لەمڕۆوە هەولی PDO دەدەم.
سەبارەت بە سەلامەتی، زۆر ڕاستە، مەرجێکی ئەوتۆی سەلامەتی تێدا نیە، بەلام ئەمەم وەک پڕۆژەیەکی سەرەتا بەکار هێنا.
ئێستا لە destroy  و unset تێگەیشتم.

+ ئەمە یەکەم وانەمە بە ڤیدیۆ تۆماری دەکەم، لە داهاتوو تا هەولی باشتر دەدەم بە دلنیایی یەوە.

بژین.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

7

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

سوپاس كاك هێدی بۆ بەكوردیكردن.
دەستی تۆش خۆش كاك ڕەوان.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

8

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

هەروەها بۆ نووسینی لاتینی و ئنگلیزی، چەپ بۆ ڕاست، تاگی eng ـمان هەیە کە دەتوانین بەکاری ببەین.

ئەو کاتە نووسینە لاتینییەکە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەبێت و خوێندنەوەی ئاسانتر دەبێت.

[eng] Latini Text [/eng]

لە لیستی تاگەکان دووگمەیەکی بۆ دادەنێم بۆ داهاتوو.

کاک ڕەوەن دەستت خۆش بێت. ڤیدیۆکەت زانیاری زۆر باشی تێدایە.

تێبینیم لەسەر ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە ئەوەیە کە Input ـەکان پێویستیان بە خاوێنکردنە پێش ناردنیان بۆ Query ی بنکەی دراوە.

بۆ نموونە لە ئەو کاتەدا کە دەنووسیت

$user = $_POST['user'];
$pass = $_POST['pass'];

ئەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورەی پاراستن، هەر هیچ نەبێت پێویستە بە mysql_real_escape_string وەک یەکەم هەنگاو خاوێنیان بکەیت.
http://php.net/manual/en/function.mysql … string.php

کە ببنە،

$user = mysql_real_escape_string($_POST['user']);
$pass = mysql_real_escape_string($_POST['pass']);

بەڵام، بۆ پاراستنی باشتر دەبێت لەوە زۆرتریش جێبەجێ بکرێت. وەک سەرەتا بۆ ماڵپەڕێکی ئاسایی و فێربوون، mysql_real_escape_string مەرجە بەکار ببرێت ئەگەر نە کۆدەکان لاواز دەبن و تووشی هاک کردن دەبن.

من هەندێک تێبینیم هەیە لەسەر دروستکردنی ڤیدیۆ بە گشیی، کە بە شێوەیەکی درووست، درووستیان بکەین و لەسەر هەموو ئامێرەکان بینینیان باش بێت، بەڵام وەک بابەتێکی سەربەخۆ دەینووسم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

سوپاس بۆ پەیامەکەت کاک ئاسۆ، لەڕاستی لە ڕووی پاراستنەوە هیچ مەرجێکی پاراستنم بەکار نەهێناوە زۆر ڕاستە، خۆشحالم بە پەیامەکەت و هەول دەدەم بەکاری بێنم.
دیارە ئەمە یەکەم ڤیدیۆمە و هەولم دا سەرەتایەک بێت و ڕای ئێوە لێرە وەرگرم دواتر جێبەجێیان بکەم لە داهاتوو دا، کەواتە چاوەڕێی بابەتەکەت دەکەم.

من خۆم بیرم لە هەندێ شت کردبووە وەک نزیک کردن لە هەندێ کاتی ڤیدیۆ وەک کاتی کۆد نووسین یان هەر شتێکی تر ڤیدیۆ یەکە Zoom in بکەم بەلام دوای بابەتەکەت هەول دەکەم باشتر تۆمار بکەم.
زۆر سوپاس.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

10

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

دەستەکانت خۆش کاك ڕەوان ،

ئاسۆ نادری نووسی:

هەروەها بۆ نووسینی لاتینی و ئنگلیزی، چەپ بۆ ڕاست، تاگی eng ـمان هەیە کە دەتوانین بەکاری ببەین.

ئەو کاتە نووسینە لاتینییەکە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەبێت و خوێندنەوەی ئاسانتر دەبێت.

[eng] Latini Text [/eng]

لە لیستی تاگەکان دووگمەیەکی بۆ دادەنێم بۆ داهاتوو.

کاک ڕەوەن دەستت خۆش بێت. ڤیدیۆکەت زانیاری زۆر باشی تێدایە.

تێبینیم لەسەر ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە ئەوەیە کە Input ـەکان پێویستیان بە خاوێنکردنە پێش ناردنیان بۆ Query ی بنکەی دراوە.

بۆ نموونە لە ئەو کاتەدا کە دەنووسیت

$user = $_POST['user'];
$pass = $_POST['pass'];

ئەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورەی پاراستن، هەر هیچ نەبێت پێویستە بە mysql_real_escape_string وەک یەکەم هەنگاو خاوێنیان بکەیت.
http://php.net/manual/en/function.mysql … string.php

کە ببنە،

$user = mysql_real_escape_string($_POST['user']);
$pass = mysql_real_escape_string($_POST['pass']);

بەڵام، بۆ پاراستنی باشتر دەبێت لەوە زۆرتریش جێبەجێ بکرێت. وەک سەرەتا بۆ ماڵپەڕێکی ئاسایی و فێربوون، mysql_real_escape_string مەرجە بەکار ببرێت ئەگەر نە کۆدەکان لاواز دەبن و تووشی هاک کردن دەبن.

من هەندێک تێبینیم هەیە لەسەر دروستکردنی ڤیدیۆ بە گشیی، کە بە شێوەیەکی درووست، درووستیان بکەین و لەسەر هەموو ئامێرەکان بینینیان باش بێت، بەڵام وەک بابەتێکی سەربەخۆ دەینووسم.

کاک ئاسۆش سەبارەت بەو قسەیەی تۆ خۆم بە نیازبووم پرسیار بکەم ، لەسەر دروستکردنی سیستمێکی چونە ژورەوەی پارێزراو و تۆکمە بەڵام ان شاء الله چاوەڕێی بابەتەکەتین.

11

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

دەستخۆش.

وێبچن كاره‌كانی بۆ ئاسانتر كردووم...

12 (دەستکاری کراوە: dylanhawler 2016-12-21 19:27:28)

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروست کردنی چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە پی ئێچ پی دا

سلاو دەستخۆشیتان لێ دەكەم لەمەر ئەم سایتە خنجیلانە، بۆ فێركردنی وێبدارشتن. ھیوادارم ئەگەر بۆتان بكرێ بە كۆدی پی ئێچ پی و مای ئێس كیو ئێڵ (php & MySQL) فێركاری چۆنیەتی سیستەمی نامەی تایبەت -Private Message- لە نێوان بەكارھێنەرەكان بۆ پێگەی كۆمەڵایەتی بە شێوەیەكی سادە دابەزێنن سوپاستان دەكەین. چونكە من ماوەی نزیكەی سێ مانگ دەبێت ناتوانم دروستی بكەم بۆ بۆیە زۆر پێویستمە ئەگەر بكرێت.