HawrazBakrajo نووسی:کاک rawan لە mail کراوەتەوە
باشە ئەو پاسۆڕدە لەناو ئایکڵاود یان لە apple id زەخیرەنەبووە ؟
Apple تەنیا لە کاتێکدا وشەی نهێنی هەژمارەکانت پاشەکەوت دەکات ئەگەر Backup ـەکەت لە iTunes هەڵبگریت و Encrypty ی بکەیت.
https://support.apple.com/en-us/HT205220
بەڵام ئەوەش تەنیا ئەو وشە نهێنیانە دەگرێتەوە کە لە Safari دا نووسراون و لە Keychain دا پاشەکەوت کراون، ئەگەر Keychain بەکار دەبەیت.
ئەگەر Keychain ـت بەکار نەهێنابێت، ئەوەش سوودی نابێت.
بە کورت و پوخت، دەبوایە لە سەرەتاوە درووست بیر لە ئەو شتانە بکەیتەوە، نەک دواتر، کە شیرەکە ڕژا کۆناکرێتەوە.
ئەوە لەبەر ئەوەیە کۆمپانیایەکی وەک Apple بە ملیۆن/ملیارد دۆلار لەسەر ئەو نامیلکە بچووکە خەرج دەکات کە لەگەڵ ئایفۆنەکان هەیە، بۆیە پەڕەی سەپۆرتیان هەیە و هەر پەڕەیەکی سەپۆرت دەبێت بە لانیکەم بە ١٠ کارمەندی Apple دا تێپەڕێت تا پەسەند دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی زانیاری بۆ بەکارهێنەرانیان، ئەو شتانە لە خۆڕا درووست ناکەن.
https://support.apple.com/en-us/HT205220 ئەو بەستەرە بە لانیکەم بە دەیان هەزار دۆلار خەرجی کراوە تا ئەو زانیارییانەی تیدا دانراوە و ئێمەی کوردیش تا ئێستا فێری ئەوە نەبووین یەک خوولەکێک کات بۆ خوێندنەوەی تەرخان بکەین.
ئەوە گلەییە لە هەموو کەسێک کە خۆی تووشی ئەم جۆرە کێشە ناپێویستانە دەکات، کە هیچ پاساوێک نییە بۆ درووست بوونیان.
بەداخەوە کە چارەسەرییەک بۆ کێشەت نابینم.
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com