بابه‌ت: چۆن پاسۆڕدی یاهوەکەم بزانم کە لە ئایفۆنەکەمدا کراوەتەوە

سڵاو
لە ئایفۆنی براکەمدا ئیمەیڵێکی یاهوم کراوەتەوە لەناو بەرنانەی mail ەکەدا و ئێستا پاسۆڕدەکەی نازانم و ئەیەوێت مۆبایلەکەی بگۆڕێت بۆیە پێویستمە پاسۆڕدەکەی بزانم ، ئایا هیچ ڕێگایەک هەیە تا پاسۆڕدەکە لەناو بەرنامەکەدا ببینم ؟

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: چۆن پاسۆڕدی یاهوەکەم بزانم کە لە ئایفۆنەکەمدا کراوەتەوە

لەسەر مۆبایلەکە بۆ خۆی شتی وا دەست نادات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن پاسۆڕدی یاهوەکەم بزانم کە لە ئایفۆنەکەمدا کراوەتەوە

لەسەر Mail یان yahoo.com  ؟

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: چۆن پاسۆڕدی یاهوەکەم بزانم کە لە ئایفۆنەکەمدا کراوەتەوە

شتی وا نیه‌ ته‌ نها ئه‌ گه‌ر له‌ سه‌ فاری كرابێته‌وه‌ ئه‌ توانی بیبینی .......

Iam...Not....You

وه‌ڵام: چۆن پاسۆڕدی یاهوەکەم بزانم کە لە ئایفۆنەکەمدا کراوەتەوە

کاک rawan لە mail کراوەتەوە

باشە ئەو پاسۆڕدە لەناو ئایکڵاود یان لە apple id زەخیرەنەبووە  ؟

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

وه‌ڵام: چۆن پاسۆڕدی یاهوەکەم بزانم کە لە ئایفۆنەکەمدا کراوەتەوە

HawrazBakrajo نووسی:

کاک rawan لە mail کراوەتەوە

باشە ئەو پاسۆڕدە لەناو ئایکڵاود یان لە apple id زەخیرەنەبووە  ؟

Apple تەنیا لە کاتێکدا وشەی نهێنی هەژمارەکانت پاشەکەوت دەکات ئەگەر Backup ـەکەت لە iTunes هەڵبگریت و Encrypty ی بکەیت.
https://support.apple.com/en-us/HT205220

بەڵام ئەوەش تەنیا ئەو وشە نهێنیانە دەگرێتەوە کە لە Safari دا نووسراون و لە Keychain دا پاشەکەوت کراون، ئەگەر Keychain بەکار دەبەیت.

ئەگەر Keychain ـت بەکار نەهێنابێت، ئەوەش سوودی نابێت.

بە کورت و پوخت، دەبوایە لە سەرەتاوە درووست بیر لە ئەو شتانە بکەیتەوە، نەک دواتر، کە شیرەکە ڕژا کۆناکرێتەوە.

ئەوە لەبەر ئەوەیە کۆمپانیایەکی وەک Apple بە ملیۆن/ملیارد دۆلار لەسەر ئەو نامیلکە بچووکە خەرج دەکات کە لەگەڵ ئایفۆنەکان هەیە، بۆیە پەڕەی سەپۆرتیان هەیە و هەر پەڕەیەکی سەپۆرت دەبێت بە لانیکەم بە ١٠ کارمەندی Apple دا تێپەڕێت تا پەسەند دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی زانیاری بۆ بەکارهێنەرانیان، ئەو شتانە لە خۆڕا درووست ناکەن.

https://support.apple.com/en-us/HT205220 ئەو بەستەرە بە لانیکەم بە دەیان هەزار دۆلار خەرجی کراوە تا ئەو زانیارییانەی تیدا دانراوە و ئێمەی کوردیش تا ئێستا فێری ئەوە نەبووین یەک خوولەکێک کات بۆ خوێندنەوەی تەرخان بکەین.

ئەوە گلەییە لە هەموو کەسێک کە خۆی تووشی ئەم جۆرە کێشە ناپێویستانە دەکات، کە هیچ پاساوێک نییە بۆ درووست بوونیان.

بەداخەوە کە چارەسەرییەک بۆ کێشەت نابینم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆن پاسۆڕدی یاهوەکەم بزانم کە لە ئایفۆنەکەمدا کراوەتەوە

سوپاس بۆ زانیاریەکانت کاک ئاسۆ من بەهۆی کۆنی ئیمەیڵەکەم پاسۆڕدم بیرنەماوە هەروەها ژمارە مۆبایلم دانابوو بۆی بەڵام ژمارەکەشم لێونبوو ئێستا ناتوانم وەریشی بگرمەوە .
بەهەرحاڵ سوپاس بۆ هاوکاریتان

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک