1

بابه‌ت: ٢ پرۆگرامی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی خۆڕایی بەتوانا

زۆربەمان بیستوومانە و لە بوارەکەدا باوە کە پرۆگرامەکانی وەک Adobe Premier Pro یان Final Cut Pro بەکار دەبرێت بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ، بەڵام بەکارهێنانی ئەو پرۆگرامانە بۆ هەموو بەکارهێنەرێک گوونجاو نین و زۆر جارێک هەبوونی تایبەتمەندی و توانای زۆر لە نێو پرۆگرامەکان دەکرێت ببنە هۆکاری ئالۆزتر کردنی پرۆسەی کار.

لەم دواییانەدا، یەک دوو پرۆگرامی بە توانای خۆڕا زۆرتر ئاشکرا بوون و بەکارهێنەرانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر دەبێت، پێم باش بوو ئەو دوو پرۆگرامە لە ئێرە بنووسم بۆ ئەوەی بتوانن سوودی لێ ببیین لە باتی ئەوەی پرۆگرامی ئالۆز و کراک کراو بەکار ببەن.

یەکەم: Kdenlive

http://www.webchinupload.com/f/2017-03/078605f47a9ee4928ce058533da4a321.png

http://www.webchinupload.com/f/2017-03/5210a84a132d419ea4c688d0c837ed5f.png

داگرتن،
https://kdenlive.org/download

ڤیدیۆی فێرکاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی Kdenlive،

دووەم: DaVinci Resolve

http://www.webchinupload.com/f/2017-03/26178fa7c02c76f5f7a06a37cbe3b218.png

http://www.webchinupload.com/f/2017-03/cd232ee099ebde9bb3bbc40ef98ddf3b.jpg

داگرتن،
https://www.blackmagicdesign.com/se/pro … nciresolve
تێبینی: دەبێت کرتە لە داگرتنی DaVinci Resolve 12.5.5 بکەیت نەک Studio.

ڤیدیۆی فێرکاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی DaVinci Resolve،

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: ٢ پرۆگرامی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی خۆڕایی بەتوانا

كاك ئاسۆ من سه‌ره‌ تام  ما وه‌یه‌كی كه‌ مه‌ خۆم به‌ پرۆگرامی DaVinci Resolve خه‌ریك كردووه‌ ئایه‌ به‌رده‌وابم له‌سه‌رای له‌ دا هاتوو دا ده‌ توانم پشتی پێ ببه‌ستم  وه‌ پێشتر هیچ پرگرامێكی ترم به‌ كار نه‌ هێناوه‌ له‌ م بواری ده‌ستكاری ڤیدو...

Iam...Not....You

3

وه‌ڵام: ٢ پرۆگرامی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی خۆڕایی بەتوانا

پرۆگرامەکە هەردوو وەشانی خؤڕایی هەیە و بە پارەش، هەردووکیان ماوەیەکی زۆرە هەن و کۆمپانیایەکی بەناوبانگیان لە پشتە.
ئەگەر ئەوەی خۆڕایی کارەکەت جێبەجێ دەکات، هیچ هۆکارێک نابینم لە بەکارنەهێنانی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: ٢ پرۆگرامی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی خۆڕایی بەتوانا

كاك ئاسۆ ، ئه‌وه‌نه‌ی من شاره‌زاییم هه‌یه‌ ، داڤینجی بۆ كه‌له‌ر كۆرێكشنه‌ نه‌ك بۆ ده‌سكاری كردنی ڤیدیۆ ، كه‌له‌ر كۆرێكشن مه‌وزوعێكی بڵاوی پۆست پرۆده‌كشنه‌ ،، پێم وابێت ئه‌گه‌ر به‌شی ره‌نگاله‌ جیابكه‌یته‌وه‌ زۆر باشتر ئه‌بێت

5

وه‌ڵام: ٢ پرۆگرامی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی خۆڕایی بەتوانا

Hamo kurd نووسی:

تکایە سەیری بکەوە دووبارە، بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆیە و ڕاستکردنەوەی ڕەنگ بەشێکە لە ئەو پرۆسەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: ٢ پرۆگرامی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی خۆڕایی بەتوانا

ده‌ستت خۆشبیت و سه‌ركه‌وتووبیت براگیان