1

بابه‌ت: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

سڵاو،

زۆر جارێک هەبووە بۆ کاری تاکەکەسی و هەروەها وەڵامدانەوەی کەسانی دیکە پێویستی کردووە بە دوای فۆنتێکی دیاریکراو دا بگەڕێم، کە ئەوەش کاتبەر و ناپێویست بووە بۆ هەموو فۆنتێک. بۆیە بە باشترم زانی فۆنتە کوردییەکان لە شوێنێکدا کۆ بکەمەوە کە کاری خۆم بۆ داهاتوو ئاسان بکاتەوە و هەروەهاش سەرچاوەیەک بێت بۆ خەڵکانی دیکە سوودی لێ ببیینن.

ماڵپەڕی Kurdfonts.com هاتە کایەوە.
https://www.kurdfonts.com

http://www.webchinupload.com/f/2016-07/2d7ace7fc98db8906f5ec7729ca8568b.png

http://www.webchinupload.com/f/2016-07/ … c02177.png

http://www.webchinupload.com/f/2016-07/ … c634b6.png

http://www.webchinupload.com/f/2016-07/ … 6c46cc.png

ماڵپەڕەکە سادەیە، بەڵام ئەگەر هەر کەم و کۆڕییەکی هەبوو تکایە لە خوارەوە ئاماژەی پێبدەن بۆ ئەوەی چارەسەری بکەم و بۆ هەمووان بێ کێشە بێت.

تا کاتی نووسینی ئەم بابەتە ٥٠٩ ی لە خۆ گرتووە و لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ فۆنتی دیکەش لە ئامادەکردندایە.

هەموو ئەو فۆنتانەی کە دانراون بە ڕێژەی ٩٠٪ کێشەی تەکنیکییان هەبووە و چارەسەر کراون. ئەوانەش کە دانەنراون لەبەر هەمان هۆکار دواکەوتوون کە کێشەی تەکنیکییان هەیە و درووست نییە بە هەمان شێوە بڵاو بکرێنەوە.

ئەگەر هەر کەسێک بۆ خۆی فۆنتی لایە و لە ماڵپەڕەکە دانەنراوە، زۆر بە سووپاسەوە دەتوانێت بینێرێت بۆ Kurdfonts.com.

Kurdfonts.com جیاوازە لە پرۆژەی وێب فۆنتی کوردی لە وێبچن و هەمان مەبەست ناپێکێت و جێگری نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

به‌ڕاستی پێویستمان به‌م جۆره‌ وێبسایته‌ هه‌بوو  ده‌ستخۆش

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

3

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

دەستخۆش کاک ئاسۆ، کارێکی باشتان کردووە.

4 (دەستکاری کراوە: Rawan 2016-07-11 07:29:27)

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

دەستخۆش، ئەگەر فۆنتی رووداو بەکار بێنین، وەک ماف، مافمان هەیە؟
زانیاری سەبارەت بە فۆنتەکە چیە، خۆیان دروستیان کردووە، یان ئەوانیش فۆنتێکی گشتی بەکار دێنن؟
بۆ ماڵپەڕ مەبەستمە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، پەیوەندییان لەگەڵ بگرە. فۆنتەکە بە فۆرماتی ttf لە کوردفۆنت دانراوە، چۆن بەکاری دەهێنیت سەربەستیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

دەست خۆش كاك ئاسۆ

7

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

جوانە .
Report a problem کارا نییە ؟

8

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

هه‌ڵکه‌وت نووسی:

جوانە .
Report a problem کارا نییە ؟

لە لیستی ئەو کارانەیە کە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا چاک دەکرێن. تا ئێستا نۆرەی نەهاتووە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

ماڵپه‌رێكى زۆر باشه‌ و خێرا و جوان و به‌سود به‌لام بكرێت له‌ هه‌ر به‌شى فۆنتێك Download All  تیابێت بۆ ئه‌وه‌ى من ئه‌گه‌ر ویستم هه‌موو فۆنته‌كان به‌ ١ كلیك دایبگرم یان ئه‌گه‌ر دیارى كردن هه‌بێت و له‌ كۆتایدا Download All ئه‌وه‌ باشتر

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

10

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

ڕاستی ئەوەیان لە سەرەتای کارەکەوە هەبوو وەک خاڵ کە جێبەجێی بکەم، بەڵام وا هەست دەکەم ئەو کاتە ڕێز لە کاری ئەو کەسانە ناگیردرێت کە فۆنتەکانیان کردووە بە کوردی و ناردوویانە بۆ کوردفۆنت. پێم وایە چەند کرتەیەکی زیادە وەک دەستخۆشی لە ئەوان لە جێی خۆیدایە

پێم وانییە هەموو کەسێک هەموو فۆنتێکی پێویست بێت، داگرتنی ئەوانەی کە ویستراون ئاسانە و تەنیا یەک کرتەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

ده‌ستت خۆشبێت کاك ئاسۆ ، به‌ڕاستی پڕۆژه‌کانت جێگه‌ی ده‌ستخۆشین شتێکی نایاب و پێویسته‌ له‌م کاته‌دا ،
به‌ڵام یه‌ك تێبینی بچووك ماڵپه‌ڕ له‌ فۆنتی کوردی زیاتر هیچێ تێدا نییه‌ بۆچی ڕوکاری سایت ئینگلیزییه‌؟!
گه‌ر کوردی با گونجاوتر نه‌ده‌بوو؟

12

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

بەشی کوردی سۆرانی بەڕێوەیە کاک گۆڤار.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13 (دەستکاری کراوە: Govar Jabar 2016-08-04 12:40:36)

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

ده‌ی ان شاء الله له‌سه‌ر خێر ، کاك ئاسۆ یه‌ك تێبینی بچووك گه‌ر بڕیاربێت ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ بکرێنه‌وه‌ وه‌ك هه‌موومان ده‌زاین شتێکی گشتییه‌ و بۆ سودی کۆمه‌ڵه‌ لێره‌ له‌ مه‌کۆ شوێنێکی بۆ دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌م تا زۆر بتوانین یارمه‌تیت بده‌ین ، به‌پێی توانا و هه‌موو ماندووبونه‌که‌ نه‌که‌وێت سه‌ر تۆ.

14

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

سووپاس، دیارە پرۆسەیەکی تایبەتم بۆ کارەکەی هەیە و بە ئەو شێوەیەی ئێستا کارەکانی زۆر خێرا جێبەجێ دەبن، فۆنت زۆرکردن و درووستکردنی وێنەی نموونە و هتد... هەمووی خۆکارانە کراوەتەوە و ئەوەش ئەو بەشەیە کە کات زۆر دەبات.

ئەوەی کە هەموو کات هەموو کەسێک دەتوانێت یارمەتی بکات، ئەگەر فۆنتێکی کوردی لایە و لە کوردفۆنت دانەنراوە، دەتوانێت بینێرێت بۆ ئیمەیلەکەی بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا دایبنێین، ئەوە تەنیا هاوکارییە کە پێویستە بۆ ئێستا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

ده‌ست خۆش کاك ئاسۆ ان شاء الله به‌ پێی توانا هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین.
به‌س یه‌ك تێبینی تر :-
وه‌ك له‌ پێشوتریش هاوڕێیان باسیان کرد دوگمه‌یه‌ك دابنرێت که‌ بۆ داگرتنی هه‌موو فۆنته‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ ، شتێکی پێویسته‌ ڕه‌نگه‌ من پێویستم به‌م فۆنتانه‌ بێت به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌و له‌شوێنی خۆی ، و ڕه‌نگیشه‌ هه‌موو کاتێك نێتم به‌رده‌ست نه‌بێت که‌ کاره‌کانم ئه‌نجام بده‌م ، بۆیه‌ هیوادارم ئه‌م دوگمه‌یه‌ دابنرێت ، چونکه‌ گه‌ر من مه‌به‌ستێکم هه‌بێت چ له‌ ڕێگه‌ی یه‌ك کلیك چ له‌ڕێگه‌ی تریشه‌وه‌ ده‌توانم کاره‌که‌م بکه‌م به‌ڵام ئه‌م دوگمه‌یه‌ شتێکی جوان و پێویسته‌.

16

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

کوردفۆنت بە کوردی سۆرانی ئێستا چالاکە،
https://www.kurdfonts.com/ku

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

دەست خۆش شتێکی زۆر پێویست بوو، بەس دەکرێت هەموو فۆنتەکان بە یەکجار دابگریم واتە هەموو فۆنتەکان لە فایلێکی زیپ بە یەک بەستەر.

18

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

ئاسۆ نادری نووسی:

ڕاستی ئەوەیان لە سەرەتای کارەکەوە هەبوو وەک خاڵ کە جێبەجێی بکەم، بەڵام وا هەست دەکەم ئەو کاتە ڕێز لە کاری ئەو کەسانە ناگیردرێت کە فۆنتەکانیان کردووە بە کوردی و ناردوویانە بۆ کوردفۆنت. پێم وایە چەند کرتەیەکی زیادە وەک دەستخۆشی لە ئەوان لە جێی خۆیدایە

پێم وانییە هەموو کەسێک هەموو فۆنتێکی پێویست بێت، داگرتنی ئەوانەی کە ویستراون ئاسانە و تەنیا یەک کرتەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

19

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

هیوادارم به‌رده‌وامبن له‌ ئیشی باش زۆر سوپاس من چه‌ند فۆنتێكم دانلۆد كرد ده‌ستتان خۆش بێت

من هه‌وڵ ناده‌م باشترین بم..هه‌وڵ ئه‌ده‌م باشتربم له‌ خۆم.

20

وه‌ڵام: Kurdfonts.com، ماڵپەڕی تایبەت بە فۆنتی کوردی

گەلەک  بەدلمە کاک ئاسۆ شتێکی  پێویستە بۆ مالپەرەکانی کوردی  ئیشالە لە پرۆژەی داهاتوو  چەندین  فۆنتەکان بەکاردینم،  خۆ هیچ کۆپی و مۆپی رایت نیە smile

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>