بابه‌ت: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

سڵاو

بەڕێزان وەك ئەزانین وێبچین ساڵانێكی ئێجگار زۆرە بەردەوامە و وەك پێویست خزمەتی كردووە ، بەڵام بۆچی ئەبینم زۆر بە كەمی بابەتی نوێ بنووسرێت ؟ زۆربەی بابەتەكان تەنها پرسیارە وەك لە نووسینی بابەتی تێر و تەسەل و شیكردنەوەی وێب بە گشتی ؟ ئایا هۆكارەكەی نەبوونی كەسانی شارەزایە ! یان نەبوونی كاتە ؟ یان وێب ئەوەندە فراوان نیە و ئەوەی هەمانە ووتوومانە ! یان خەڵكی لە وێب دوور ئەكەنەوە ... یان ...هتد.

پێم خۆشە هەر كەسە و لە ئاستی خۆی هۆكارێك بنووسێت و بە هەمووان هەوڵی باشتر كردنی بدەین .

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

به‌راستی ئه‌م پرسیاره‌ لای منیش دروست بووه‌ وه‌ جاران وێبچن بابه‌تی زیاتر تێدا ده‌ نووسرا

Iam...Not....You

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

کاک دلۆڤان، منیش لەگەلتم. بەلام چەند هۆکارێک هەن ئەمە ڕوو بدات. ئێستا کەس نیە سەرقال نەبێت، بواری بابەت دروستکردن زۆر کەم بۆتەوە، بەلام لە مالپەڕی وێبچن هێشتا بابەتی نوێ دەبینرێن، بە تایبەتی کاک ئاسۆ جار جار بابەتێکی تێرو تەسەل دەنووسێت.دواتر ئەگەر گەڕانی وێبچن بە دروستی بەکاربێنین بڕوا بکە هەموو شتێک بوونی هەیە، ڕاستە ئایتی دەبێت هەمیش نوێکاری بکرێت، بەلام لە کۆندا زۆربەی بابەتەکان باسکراون.

من وەک خۆم بەهۆی سەرقالی کاتی ئێرەم کەم بۆتەوە، ئیتر ژیانە، هەموومان دەبێت کارێک بکەین بۆ بژێوی، هەر بۆیەش کات بۆ ئێرە نامێنێت.
من هەرچەند سەرقالیش بم سەردانی ئێرە هەر دەکەم، بەلام بۆ بابەت نووسین کاتی پێویستمان نیە.
هیوادارم هەر یەکەمان بەپێی توانا بابەتی تێروتەسەل بنووسین.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

دەست خۆش كاك @am2nj بەڵێ ڕاستە .

دەست خۆش كاك @Rawan  ئەو هۆكارەی باست كرد شتێكی موقنیعە ، بەڵام هەندێك ماڵپەر هەیە نابێتە بكەوێت وێبچین یەكێكە لەوانە كاتێك سەیری وێب سایتە جیهانیەكان یان باشت بڵێم ئەوروپیەكان دەبینم هەمیشە و هەمیشە لە پێشكەووتندایە و بابەتی تازەگەری دێتە كایەوە بە پێچەوانەی ئێمەی ، كاك ڕەوان بڕوات هەبێت من وەك خۆم 14 كاتژمێر لە ڕۆژێكا كار ئەكەم بەڵام هەمیشە هیچ نەبێت 30 خولەكم بۆ وێبچین تەرخان كردووە ، بە بڕوای من كاتێك دەگەیتە ئامانجێك پێویستە بەردەوام بین بۆ باشتر كردنی نەك ئیتر سارد ببینەوە ، من وەك تاكە سەرچاوەیەكی كوردی ئەبینم لە بواری وێب بۆیە پێم ناخۆشە خزمەتی نەكەین

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

ده‌ست خۆش هه‌رچى بابه‌تى گرين و پێويست هه‌يه‌ هه‌موو له‌ وێپچندا هه‌يه‌ باوه‌رناكه‌م بابه‌تێك نه‌بێت باسنه‌كرابێت
وه‌ تۆره‌ كۆمه‌لايه‌تيه‌كان هێرشێكى گه‌وره‌بوو بۆ سكرێپت و مه‌كۆ يانه‌ و ماڵپه‌ره‌كان كه‌واى كرد پشتگوێ بخرێت
زياتر گرينگى به‌ تۆره‌كۆمه‌لايه‌تيه‌كان بدرێت نه‌ك ماڵپه‌ر و مه‌كۆ و يانه‌ سكرێپته‌كان

وه‌ بۆ خاڵێكى تريش ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ له‌وانه‌يه‌ سوودى هه‌بێت له‌وانه‌شه‌ زيانيشى هه‌بێت
له‌كاتى به‌ئه‌ندامبوون تا 5 په‌يام نه‌نووسى ناتوانى بابه‌ت بنووسى له‌وانه‌يه‌ زۆر كه‌س ئاگادارى ئه‌مه‌ نه‌بن بڵێ كێشه‌م هه‌يه‌ مه‌كۆ پشتگوێ بخه‌ن

وه‌ك كاك ره‌وه‌ن ئاماژه‌يدا له‌وانه‌يه‌ به‌هۆى كه‌مى كات و سه‌رقالى  ژيان بێت به‌پێ كه‌سه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
https://www.youtube.com/watch?v=LuPNzDtAbSg

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

دەستان خۆش بۆ بابەتەکەتان

بە بڕوای من ئەمە پرسیارێکە پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە نەک تەنیا یەک تاکەکەس، من دەزانم کە زۆر کەسێک پێی وایە وێبچن یەکسانە بە ئاسۆ نادری و هتد… بەڵام ئەوە بیرکردنەوەیەکی زۆر هەڵەیە، وێبچن هەموو کاتێک کراوە بووە و دەبێت بۆ هەمووان کە بابەتی درووستییی زانستیی تێدا بنووسن و بڵاو بکەنەوە.

کەمبوونەوەی چالاکی مەکۆکان دەگەڕێتەوە سەر کات و بواری ئەندامان، کە زۆربەیان سەرقاڵی خوێندن و ناتوانن بە بەردەوامیی چالاک بن، هەروەها فەیسبووک هەموو بچووک و گەورەی کوردی بۆ خۆی ڕاکێشاوە. وێبداڕشتن لە خۆشیدا بابەتێکی کاتییە بە ئەوەی کە بۆ نموونە من ماوەیەک سەرقاڵی پرۆژەیەکەم و لەوانەیە لە ئەو ماوەیەدا پرسیار و هێنان و بردنم زۆرتر بێت لە جاران، ئەوکاتە چالاکییم زۆرتر دەبێت.

زۆر کەسێکیش کە کاتی خۆی لە ئێرە چالاک بوون ئێستا ئیتر ئەوەندە لەسەر پێی خۆیان وەستاون کە پێویستیان نەبێت وەک جاران پرسیار بنووسن، بەڵام بەداخەوە لە هەمان کاتدا ئەوەشیان پشت گوێ خستووە کە بە وەڵام نووسینی پرسیارەکانی دیکە مەکۆکان بە چالاکی ڕاگرن. ئەمە بەشێکی زۆریان دەگرێتەوە کە کاری خۆیان جێبەجێ بوو، ئیتر کار و پرسیاری کەسانی دیکەیان بۆ گرینگ نییە کە بۆ خۆی لە شوێنێکی وەک وێبچن کە مەکۆیە Community ـە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

بەداخەوە لە هەمان کاتدا ئەوەشیان پشت گوێ خستووە کە بە وەڵام نووسینی پرسیارەکانی دیکە مەکۆکان بە چالاکی ڕاگرن. ئەمە بەشێکی زۆریان دەگرێتەوە کە کاری خۆیان جێبەجێ بوو، ئیتر کار و پرسیاری کەسانی دیکەیان بۆ گرینگ نییە کە بۆ خۆی لە شوێنێکی وەک وێبچن کە مەکۆیە Community ـە.

بەداخەوە کە ئەمە ڕاستە. زۆربەی ئەندامان لێرە زۆر شت فێر بوون و وەلامی پرسیارەکانیان وەرگرت، بەلام ئامادە نین وەلامی کەسیش بدەنەوە و هاوکاریان بکەن.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

ئاسۆ نادری نووسی:

دەستان خۆش بۆ بابەتەکەتان

بە بڕوای من ئەمە پرسیارێکە پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە نەک تەنیا یەک تاکەکەس، من دەزانم کە زۆر کەسێک پێی وایە وێبچن یەکسانە بە ئاسۆ نادری و هتد… بەڵام ئەوە بیرکردنەوەیەکی زۆر هەڵەیە، وێبچن هەموو کاتێک کراوە بووە و دەبێت بۆ هەمووان کە بابەتی درووستییی زانستیی تێدا بنووسن و بڵاو بکەنەوە.

کەمبوونەوەی چالاکی مەکۆکان دەگەڕێتەوە سەر کات و بواری ئەندامان، کە زۆربەیان سەرقاڵی خوێندن و ناتوانن بە بەردەوامیی چالاک بن، هەروەها فەیسبووک هەموو بچووک و گەورەی کوردی بۆ خۆی ڕاکێشاوە. وێبداڕشتن لە خۆشیدا بابەتێکی کاتییە بە ئەوەی کە بۆ نموونە من ماوەیەک سەرقاڵی پرۆژەیەکەم و لەوانەیە لە ئەو ماوەیەدا پرسیار و هێنان و بردنم زۆرتر بێت لە جاران، ئەوکاتە چالاکییم زۆرتر دەبێت.

زۆر کەسێکیش کە کاتی خۆی لە ئێرە چالاک بوون ئێستا ئیتر ئەوەندە لەسەر پێی خۆیان وەستاون کە پێویستیان نەبێت وەک جاران پرسیار بنووسن، بەڵام بەداخەوە لە هەمان کاتدا ئەوەشیان پشت گوێ خستووە کە بە وەڵام نووسینی پرسیارەکانی دیکە مەکۆکان بە چالاکی ڕاگرن. ئەمە بەشێکی زۆریان دەگرێتەوە کە کاری خۆیان جێبەجێ بوو، ئیتر کار و پرسیاری کەسانی دیکەیان بۆ گرینگ نییە کە بۆ خۆی لە شوێنێکی وەک وێبچن کە مەکۆیە Community ـە.

بە داخەوە ، ئەمە ڕاستیەكی تاڵە هەر وەك فایەق ئەڵێت (((كورد ئەبەد ناگات بەمەقصەد نۆكەری بێگانەیە دوودڵن پیسن لەناو یەك بۆیە وابێلانەیە))) ، ئەمە جیاوازی ئێمە و میلەتانی ترە .. بە هیوام ئەوەی زەڕەیەك زانست لێرە فێربووە ئیهمالی نەكات و زیاتر ببەخشێتەوە با ئێمەش وەك وڵاتانی تر سەرچاوەی ئەلكترۆنیمان هەبێت نەك بەرە و ڕووخان برۆین

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

وەک خۆم کەمی شارەزای

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

با راستییەک بلێن لە مەکۆ عربییەکان و ئینگلزییەکان ئەوەی بتەوی دەستت دەکەێ بە full hd مەبەستم کورسە لەسەر تاوە تا کوو کۆتایی بەلام لێرە لەچاو ئەو هەموو برادەرانە کە شارەزان لە وێب دارشتن تائێستا هیچ کۆرسێک نییە تەنها لە نوسراوو زیاتر  ،بەلام بەداخەوە کە ناوی پارەدێ ئەم کەسانە دەر دەکەون  ،من بەداخەوە وا دەلێم وێبچین لەبری ئەوەی زیاتر ببخشیت زیاتر بووە بەشێونێکی بازرگانی بۆ ئەو کەسانەی کە بەپارە کاردەکەن ،بۆیە گەر تۆ ببیت بە وێب دارێز ئەوە لە وێبچین تە تەنها سەرتایی رێگەکەت دەست دەکەوەیت دواتر دەبیت لە شیونەکانی تر خۆت پێبەگەیەنێت بۆ نمووونە یانە  ئینگلزییەکان و عەربییەکان یان یان یوتوب ،لەگەل رێزم بۆ ماندوو بونو هیلاکی  هەندیک لە و برادەرانە کە لوێبچینن  خزمەتیان کردووە ئەوانیتش لە پەنجەی دەست تێناپەرێن

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

garmyani نووسی:

من لەگەڵت نیم لەمەدا، لەوانەیە ئەو یەک دوو کەسەی کە تۆ کارت پێیان هەبووە داوای پارەیان کردبێت، بەڵام زانیاری زۆر زۆر لە وێبچن نووسراوە کە خۆڕاییە کە ئەسڵەن لە ماڵپەڕی عەرەبی و ئینگلیزی بوونی نییە، چوونکە وێبچن مەکۆیەکی کوردییە و بەکارهێنەرانی کوردن، زانیارییەکانیشی تایبەتن بە ئەوان.

لە وێبچن زانیاری زۆر هەیە، گرینگ ئەوەیە ئایا درووست بۆی دەگەڕێیت؟ ئایا تۆ ئەو کەسە درووستەی کە بۆ ئەو زانیارییە؟ (لێرەدا مەبەستم لە تۆی تۆ نییە، بەڵکوو بەکارهێنەرەکەی وێبچنە، هەر کەسێک بێت).

هەروەها بۆ بە هەڵەی دەزانیت کە پارە بدەیت بۆ کاری کەسانی دیکە؟
دەزانیت ئامادەکردن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆیەک چەندە کاتی دەوێت؟ کۆمپیوتەری تایبەت و باشی دەوێت، پێت وایە هەر یەکێک لە ئەو ڤیدیۆیانەی وێبچن بە ٥ خوولەک چاک کراوە؟ نەخێر، هەندێک لە ڤیدیۆ ٥ خوولەکییەکان بە ١٠ کاتژمێر یان زۆرتر رێکخراون و درووست کراون.

تۆ بۆ خۆت لە داواکارییەکەت داوای کۆرسی ڤیدیۆیی دەکەیت کە ئەمەش وادەاکات داواکارییەکەت تایبەت بێت و ئەوە دەیگرێتەوە کە بە پارە بێت.
لە کۆتاییشدا ئەو کۆرسانەی کە باسیان دەکەیت و دایان دەگریت، هەموویان بە قاچاخی دایان دەگریت و هۆکاری ئەوەی لە وێبچن نابینرێن ئەوەیە کە قاچاخن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

garmyani نووسی:

با راستییەک بلێن لە مەکۆ عربییەکان و ئینگلزییەکان ئەوەی بتەوی دەستت دەکەێ بە full hd مەبەستم کورسە لەسەر تاوە تا کوو کۆتایی بەلام لێرە لەچاو ئەو هەموو برادەرانە کە شارەزان لە وێب دارشتن تائێستا هیچ کۆرسێک نییە تەنها لە نوسراوو زیاتر  ،بەلام بەداخەوە کە ناوی پارەدێ ئەم کەسانە دەر دەکەون  ،من بەداخەوە وا دەلێم وێبچین لەبری ئەوەی زیاتر ببخشیت زیاتر بووە بەشێونێکی بازرگانی بۆ ئەو کەسانەی کە بەپارە کاردەکەن ،بۆیە گەر تۆ ببیت بە وێب دارێز ئەوە لە وێبچین تە تەنها سەرتایی رێگەکەت دەست دەکەوەیت دواتر دەبیت لە شیونەکانی تر خۆت پێبەگەیەنێت بۆ نمووونە یانە  ئینگلزییەکان و عەربییەکان یان یان یوتوب ،لەگەل رێزم بۆ ماندوو بونو هیلاکی  هەندیک لە و برادەرانە کە لوێبچینن  خزمەتیان کردووە ئەوانیتش لە پەنجەی دەست تێناپەرێن

ئەگەر مەكۆكە مەكۆیەكی بازرگانی بووایە بێگومان هەر لە كاتی خۆتۆماركردن داوای پارەی ئەكرد ، ئەو كۆرسانەشی كە باسیان ئەكەیت قسەكانی كاك ئاسۆ زۆر تەواو و ڕاستن ، ماڵپەڕێكی وەك Udemy تەماشای ئەو كەسانە بكە كە Review خۆیان ئەیەن لەسەر ئەو بەرهەمانەی ئەیكڕن زۆربەیان ئەڵێن ئەمانەوێت پارەكەمان بۆ بگەڕێتەوە ، بۆچی ! چونكە هەندێك لە ڤیدیۆكانیان كێشەیان هەیە لەگەڵ دەنگ بە تایبەت ئەوانەی كە هیندین ، بەڵام لە وێبچین تۆ زانیاریەكی خۆڕایی وەرئەگریت داوای پارە گەڕاندنەوە ناكەیت كێشەت نیە لەگەڵ كوالێتی كێشەت نیە لەگەڵ هڵێی ئەنتەرنێت چونكە تێكست بە هەمووی ئەگەر بگاتە 80KB بەڵام ڤیدیۆیەكی 1 خولەكی كوالێت بەرز بە لایەنی كەم 15 MB ئەمەش جیاوازی زۆرە و لەگەڵ ژینگەی ئێمە ناگونجێت

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

دوای دەست خۆشیم بۆ هەموو لایەک ،
بەبڕوای من تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جێگەی هەمووشتێکی گرتۆتەوە بۆیە زۆربەی کەس ئیشی بەئێرە نەماوە ، بۆ نمونە جاران گەر ئەوانەی کۆنن بیرتان بێت مەکۆکانی (PunBB) جمەی دەهات هههههه بۆ؟ چونکە مەکۆ بەشێوەیەکی گشتی بەکاردەهێنرا و هەموو خەڵکی دەهات مەکۆیەکی دروست دەکرد و خەڵکی لەخۆی کۆدەکردەوە ، بۆ ئەمەش دەبو بێت لێرە چەندین پرسیار و گەڕان بکات تا مەکۆیەکی دروست دەکرد ، بەڵام ئێستا ئەو کۆکردنەوەیە لە پەیجێک یاخود گروپێکی فەیسبووکدا زۆر بەئاسانی بۆی دەکرێت نە هۆست و دۆمەین دەکڕێت نە پرسیار و گەڕان دەکات بۆ دروست کردن ئەمە کار ئاسانی کردوە بۆ خەلکی بەڵام من خۆم هیچ بەدڵم نیە و سوپاس بۆ خوا هیچ پەیجێکم نیە بەڵام ئەمە هۆکاری سەرەکی کەم بونەوەی چالاکی خەڵکیە . نەک هەر ئەم مەکۆیە هەموو ئەوانەی تر کە هەبوون ئەسلەن هەر داخراون هههههههه

ئاسۆ نادری ئەڵێ پەیوەست نیە بە تەنها ئاسۆ نادریەوە من دەڵێم وایە بەڵام تاکە کەس بوە کە توانیبێتی نەهێڵی مەکۆکان داخرێن و هەمیشە چاودێری کردوە ئەمەش جێگەی ڕێز و دەست خۆشیە .

هەمیشە بەختەوەربن

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

ئەوەش لە بیر نەکەین، ئێستا لە بڕی کۆمپیوتەر بەراورد بە پێشووتر زیاتر مۆبایلی هۆشمەند بەکار دەهێنرێت جگە لەوانەی کە کارەکانیان بە کۆمپیوتەرەوە پەیوەستە، کە ڕەنگە ئەو کاتە کەسەکان لە بڕی ماڵپەڕەکانی هاوشێوەی وێبچن ئاسانتر بتوانن تۆڕە كۆمەڵایەتیەکان بەکار بهێنن.

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

من وەکو خۆم تاماوم خۆم بە خوێندکار و قەرزارباری وێبچن دەزانم ، وە هۆکاری چالاك نەبوون لەم مەکۆیەش نزمی ئاست لەم بوارەدا و کەمی کاتە و هیچی تر...

وه‌ڵام: بۆچی نووسینی بابەت بە شێوەیەكی كەمتر دێتە بەرچاو لە وێبچین ؟

بەرای من گرووپێک دروستبکەین بۆ دووبارە (ژیاننەوەی) وێبچن

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی