garmyani نووسی:با راستییەک بلێن لە مەکۆ عربییەکان و ئینگلزییەکان ئەوەی بتەوی دەستت دەکەێ بە full hd مەبەستم کورسە لەسەر تاوە تا کوو کۆتایی بەلام لێرە لەچاو ئەو هەموو برادەرانە کە شارەزان لە وێب دارشتن تائێستا هیچ کۆرسێک نییە تەنها لە نوسراوو زیاتر ،بەلام بەداخەوە کە ناوی پارەدێ ئەم کەسانە دەر دەکەون ،من بەداخەوە وا دەلێم وێبچین لەبری ئەوەی زیاتر ببخشیت زیاتر بووە بەشێونێکی بازرگانی بۆ ئەو کەسانەی کە بەپارە کاردەکەن ،بۆیە گەر تۆ ببیت بە وێب دارێز ئەوە لە وێبچین تە تەنها سەرتایی رێگەکەت دەست دەکەوەیت دواتر دەبیت لە شیونەکانی تر خۆت پێبەگەیەنێت بۆ نمووونە یانە ئینگلزییەکان و عەربییەکان یان یان یوتوب ،لەگەل رێزم بۆ ماندوو بونو هیلاکی هەندیک لە و برادەرانە کە لوێبچینن خزمەتیان کردووە ئەوانیتش لە پەنجەی دەست تێناپەرێن
من لەگەڵت نیم لەمەدا، لەوانەیە ئەو یەک دوو کەسەی کە تۆ کارت پێیان هەبووە داوای پارەیان کردبێت، بەڵام زانیاری زۆر زۆر لە وێبچن نووسراوە کە خۆڕاییە کە ئەسڵەن لە ماڵپەڕی عەرەبی و ئینگلیزی بوونی نییە، چوونکە وێبچن مەکۆیەکی کوردییە و بەکارهێنەرانی کوردن، زانیارییەکانیشی تایبەتن بە ئەوان.
لە وێبچن زانیاری زۆر هەیە، گرینگ ئەوەیە ئایا درووست بۆی دەگەڕێیت؟ ئایا تۆ ئەو کەسە درووستەی کە بۆ ئەو زانیارییە؟ (لێرەدا مەبەستم لە تۆی تۆ نییە، بەڵکوو بەکارهێنەرەکەی وێبچنە، هەر کەسێک بێت).
هەروەها بۆ بە هەڵەی دەزانیت کە پارە بدەیت بۆ کاری کەسانی دیکە؟
دەزانیت ئامادەکردن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆیەک چەندە کاتی دەوێت؟ کۆمپیوتەری تایبەت و باشی دەوێت، پێت وایە هەر یەکێک لە ئەو ڤیدیۆیانەی وێبچن بە ٥ خوولەک چاک کراوە؟ نەخێر، هەندێک لە ڤیدیۆ ٥ خوولەکییەکان بە ١٠ کاتژمێر یان زۆرتر رێکخراون و درووست کراون.
تۆ بۆ خۆت لە داواکارییەکەت داوای کۆرسی ڤیدیۆیی دەکەیت کە ئەمەش وادەاکات داواکارییەکەت تایبەت بێت و ئەوە دەیگرێتەوە کە بە پارە بێت.
لە کۆتاییشدا ئەو کۆرسانەی کە باسیان دەکەیت و دایان دەگریت، هەموویان بە قاچاخی دایان دەگریت و هۆکاری ئەوەی لە وێبچن نابینرێن ئەوەیە کە قاچاخن.
هیچ شتێك ئهوهنده باش نییه نهتوانرێت باشتر بكرێت :::
http://webdarej.com