بابهت: چیت هەیە بۆ ئاسۆ نادری، لێرە بینووسە
سڵاو هاوڕێیان،
ئێمە هەموومان زۆر بەداخەوەین بۆ کۆچی ناوەختەی بلیمەتی کورد ئاسۆ نادری، ئەو جێگەی دیارە و بە هیچ شێوەیەک جێگەی پڕ نابێتەوە.
ئێمە هەموو هاوڕێ ـیانی ئەو کە لە مەکۆکانی وێبچن کۆبووینەتەوە، هەر یەکەمان بە مەبەستێک هاتووین و، بۆ چەندین ساڵە لێرەین، ئاشنا بووین بە گەنجینە پڕ لە زانیاریەکانی و لێهاتووی مامۆستای کۆچکردوومان. هەر لە بابەت نووسینەکان و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانی ئێمە کە بێ بەرامبەر بە باشترین زانیاری و زووترین ماوە سوودی بە ئێمە گەیاندووە.
هۆکاری نووسینی ئەم بابەتەم ئەوەیە کە ئێمە هەر یەکەو بە شێوەیەک؛ وەسف کردنی یاخود باسی وتەیەک، یادگاریەک، توانا و لێهاتووی، سەرسامبوون، هتد... هەر شتێکی پەیوەندیدار بێت بە مامۆستای کۆچکردوو و یاخود ئەگەر وتەیەکت هەبێت بۆی با لێرە بۆی بنووسین.
من دەڵێم:
سوپاسی خوا دەکەم کە بۆ چەندین ساڵە ئەو بەختەم هەبووە کە لێرە مامۆستا ئاسۆ نادری بناسم و بە زانیاریەکانی شاد بم، لێهاتووی و تواناکانی ئەو هەمیشە سەرنجی ڕاکێشاوم. ئاسۆ نادری بۆ هەمیشە وەکو مامۆستایەکی مەزن لە هزرم دا دەبێت و تا مردن بە مامۆستایەکی مەزنی خۆمی دەزانم.
سوپاس بۆ هەموو شتێک
ڕۆحت شاد و ئاسوودەبێت
زۆر بیرت دەکەین
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695