1

بابه‌ت: یەکەمین یانەی کوردی تایبەت بە گەیم

سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست و ئەندامان و میوانانی خۆشەویست ئێمە کۆمەڵێک گەنجین دەمێکە بیرمان لە دروست کردنی یانەیەک کردبووەوە تایبەت بێت بە گەیم ئێستا ماڵپەڕی کوردگەیمەرس لە خزمەتی ئێوەی ئازیز دایە هیوادارین بە سەرنج و تێبینی و پێشنیارتان هاوکارمان بن بۆ زیاتر خزمەتی ئێوەی خۆشەویست لە بواری گەیمینگ.

http://kurdgamers.com

2

وه‌ڵام: یەکەمین یانەی کوردی تایبەت بە گەیم

بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان،
سەرەتا بتوانن ڕەنگەکان باشتر بگونجێنن چونکە بەشی سەرەوە زۆر بە ناخۆشی دەتوانیت بیخوێنیتەوە،
+ فۆنتێکی جوانتر بەکارببەن تەواو کاریگەری دەبێت لەسەر یانەکە،
بژین.

3

وه‌ڵام: یەکەمین یانەی کوردی تایبەت بە گەیم

ده‌ست خۆش جوانه‌ سه‌ركه‌وتووبن

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

4

وه‌ڵام: یەکەمین یانەی کوردی تایبەت بە گەیم

دەستان خۆش بێت ماندوونەبن

بەڵام زۆربەی بەشەکانی زیادەن کورد گەیم چ پەیوەندی بەوەرزش هەیە یان کۆمیدیا هەوڵ بدەن ماڵپەرەکە تایبەت بێت بەشتێکەوە نەک هەمەجۆر بێت چونکە تەجروبەی زۆرمان دیوە لەو شێوەیە سەرکەوتوونەبووە تایبەت بێت بەس بە گەیم دڵنیام سەرکەوتوو ئەبێت