1

بابه‌ت: ئێمە ڕیکلام ناکەین پێویستمان بە پێشنیارتان هەیە

سڵاو هاوڕێ و خۆشەویست و ئەندامان و میوانانی خۆشەویستی قوتابخانەی وێب چین ئێمە کۆمەڵێک گەنجین دەمێکە بیرمان لە دروست کردنی ماڵپەڕێک کردبووەوە ئێستا ماڵپەڕی قەندیل ٢٤ لە خزمەتی ئێوەی ئازیز دایە هیوادارین بە سەرنج و تێبینی و پێشنیارتان هاوکارمان بن بۆ زیاتر خزمەتی ئێوەی خۆشەویست، ماڵپەڕەکەمان ماڵپەڕێکی هەواڵی و هەمەڕەنگ و نوێیە
www.qandil24.com

به‌هیواوه‌ بروانه‌،تاکو بگه‌یته‌ ئامانج

2

وه‌ڵام: ئێمە ڕیکلام ناکەین پێویستمان بە پێشنیارتان هەیە

بەهیوای بەردەوام بوون، چەند پێشنیارێك:-

١- لۆگۆکە سڕاوەتەوە و ئێستا ماڵپەڕەکە لۆگۆی نییە.
٢- ئایکۆنی سایت(favicon), بیکە بە هی ماڵپەڕەکەی خۆت نەک ئەوەی کە لە ڕوکارەکەدا هەیە.
٣- هەوڵ بدە هەموو فۆنتەکان چاک بکەیت و ڕێکیان بخەیت، نەک فۆنتێک کوفی و دانەیەک تاهۆما و ئەوەی تر ئەریاڵ.
٤- هەوڵ بدە ڕوکارێکی گونجاوتر بەکارببەیت نەک ئەوەی کە داتناوە(سەهیفا)، کە داروبەردی نێت ئەوقاڵبەیە.

بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوون...

3

وه‌ڵام: ئێمە ڕیکلام ناکەین پێویستمان بە پێشنیارتان هەیە

دەست خۆش بۆ تەواوی پێشنیارەکانت هەمووی لەجێی خۆیەتی بەڵام بۆ لۆگۆکە کێشەی نیە لای ئێمە
http://www.webchinupload.com/f/2018-02/ … eac5e1.PNG

به‌هیواوه‌ بروانه‌،تاکو بگه‌یته‌ ئامانج

4

وه‌ڵام: ئێمە ڕیکلام ناکەین پێویستمان بە پێشنیارتان هەیە

ماندوونەبن بەڵام ئەو رووکارە ئەوەنە بەکارهاتووە وابزانم خوێنەرەکانیش ئەزانن ئەو رووکارە ناوی چیە