1

بابه‌ت: پێویستیم بە پێداویستیەکانی دامەزارندنی وۆردپرێس هەیە

بەرێزان سڵاو رێز

من دەمەوێت وێب سایتێکی وۆردپرێس بۆ هەواڵ دامەزرێنم سەرەتە دەمەوێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەم کاملی بکەم واتە لەرێگەی لۆکال هۆستەوە دواتر بەرزی بکەمەوە بۆ سەر سیپەنێڵی وێب سیاتەکەم بۆ ئەم کارە پێویستیم بە جی دەبێت ؟

ئەوی خۆم بیرم لێی کردۆتەوە بە حکومی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لەم کارە دابراوم سەرەتا پێویستیم بە لۆکاڵ  هۆستە

دواتر سکریپتی وۆردپرێس
دواتر زمانی کوردی
دواتر تیمپلێت
دواتر ؟


سوپاس بۆ هاکاریتان

لەگەڵ رێزمدا

"گەردەزانیت هەردەمریت هەوڵبدە زانیاری بەخش بیت"
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

2

وه‌ڵام: پێویستیم بە پێداویستیەکانی دامەزارندنی وۆردپرێس هەیە

تەنیا بۆ ئاگاداریتان و بۆ بەرچاو روونیتان من ئێستا بۆ ئەوەی لە لۆکال هۆستەوە دەست بە دامەزراندنی بکەم سەرەتا سۆفت وێری لۆکال هۆستی جۆری wampserver3.1.4_x64.exe دابەزاندوە لەگەڵ سکریپتی وۆردپرێس لە وێب سایتی سەرەکی بەفایلی ناوی wordpress-4.9.8-ckb ئێستا کاری دامەزراندنەکەی دەکەم لەدوای ئەم دوو کارەوە جی بکەم و پێویستیم بە رێنمایتان هەیە


سوپاس

"گەردەزانیت هەردەمریت هەوڵبدە زانیاری بەخش بیت"
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: پێویستیم بە پێداویستیەکانی دامەزارندنی وۆردپرێس هەیە

هەر چەندە شارەزای ئەم ڕێگایەم نیە !
بەس بۆ کارەکە لەخۆت قورست دەکەی
بەیەک جاری لەو هۆستەی دۆمینی سایتەکەت لەسەریەتی لەوێ بەیەک کلیک دائەمەزرێت پاشان زمانی کوردی حازرە لەناو خۆی دا بێ کێشە
ئەتوانی سایتەکە پرایڤێت کەی تەنیا خۆت بیبینی تائەوکاتەی هەموو بەشەکەنی تەواو دەکەیت .
ببورە هەر ئەوندەی لێ ئەزانم خۆم هەر وام کردوە بێ سەر ئێشە

ئه‌گه‌ر گوڵ نیت  ، دڕکیش مه‌به‌ !

4

وه‌ڵام: پێویستیم بە پێداویستیەکانی دامەزارندنی وۆردپرێس هەیە

کاک کاروان سڵاو رێز

ئایە جیاوازی جیە ئەگەر لەلۆکاڵ هۆست ئامادەی بکەم دواتر بەرزی بکەمەوە بۆسەر سیپەنێلەکە ئایە زەحمەتە ؟ یاخود هۆکاری هەیە ؟

جونکە من بەرێگە کۆنەکان کار دەکەم زیاتر لە ٧ساڵ دەبێت کارم لەسەری نەکردوە !


سوپاس

"گەردەزانیت هەردەمریت هەوڵبدە زانیاری بەخش بیت"
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: پێویستیم بە پێداویستیەکانی دامەزارندنی وۆردپرێس هەیە

Mohammed Taha نووسی:

کاک کاروان سڵاو رێز

ئایە جیاوازی جیە ئەگەر لەلۆکاڵ هۆست ئامادەی بکەم دواتر بەرزی بکەمەوە بۆسەر سیپەنێلەکە ئایە زەحمەتە ؟ یاخود هۆکاری هەیە ؟

جونکە من بەرێگە کۆنەکان کار دەکەم زیاتر لە ٧ساڵ دەبێت کارم لەسەری نەکردوە !


سوپاس

سڵاو بەڕێز،
هیچ جیاوازی نییە کە لەسەر لۆکاڵ بیکەی یان سێرڤەر، گرنگ ئەوەیە تۆ دواتر بەرزی دەکەیەوە سەر سێرڤەرەکەت و هەموان دەیبینن،
جا لە مەکۆی وۆردپرێس هەموو شتێک دانراوە چۆنیەتی دامەزراندنی و زیادکردنی زمانی کوردی،
ئەوەی دەمێنێتەوە دۆزینەوە و دانانی ڕوکارێکی گونجاوە بەپێی خواستی خۆت کە ئیشەکەت ڕایی بکات.
چیت پێویستە بە دیاریکراوی بپرسە تا لەخزمەتدابم.

6 (دەستکاری کراوە: karwan&pc 2018-11-22 13:12:34)

وه‌ڵام: پێویستیم بە پێداویستیەکانی دامەزارندنی وۆردپرێس هەیە

Mohammed Taha نووسی:

کاک کاروان سڵاو رێز

ئایە جیاوازی جیە ئەگەر لەلۆکاڵ هۆست ئامادەی بکەم دواتر بەرزی بکەمەوە بۆسەر سیپەنێلەکە ئایە زەحمەتە ؟ یاخود هۆکاری هەیە ؟

جونکە من بەرێگە کۆنەکان کار دەکەم زیاتر لە ٧ساڵ دەبێت کارم لەسەری نەکردوە !


سوپاس

سڵاو لەتۆش
منیش دەمێک بوو دابڕابووم لە جیهانی نێت کاتێ گەڕامەوە گۆرانکاری زۆر ڕوی داوە ئاسانکاری زۆرکراوە
کاتی باش ئەگێریتەوە ئەگەر ڕاستەو خۆ دای بمەزڕێنی
هەر 10 دەقەیکی ئەوێت
بەیەک کلیکیش زمانی کوردی بۆ زیاد دەکەی

تاقی بکەوە بزانە چۆنە لە هۆستی فریش ئەتوانی ڕاستەو خۆ دای بمەزرێنی

سەرکەوت بوی

ئه‌گه‌ر گوڵ نیت  ، دڕکیش مه‌به‌ !

7

وه‌ڵام: پێویستیم بە پێداویستیەکانی دامەزارندنی وۆردپرێس هەیە

پێم وا بێت ئەمە سەرەتایەكی باش دەبێت بۆت گەر دوای ئەوە زیاتر لەسەری بخوێنیتەوە

https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=33707

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!