1 (دەستکاری کراوە: PeSHaWa 2019-05-20 11:16:59)

بابه‌ت: ماڵپەڕی کەسابەت بۆ دروستکردنی سیڤی

https://i.ibb.co/XSNTXHh/logo.png

سڵاو
ماڵپەڕی کەسابەتتدان پێ دەناسێنم کە دامڕشتووە بۆ دروستکردنی سیڤی. ئەندامان دەتوانن سیڤی تۆمار بکەن، تاکوو ۳ سیڤی بۆیان هەیە. دەتوانن هەر یەکە و بە زمانێکیش دروستی بکەن. ئێستە ماڵپەڕەکە بە جوار زمان ئامادەیە و سەرەتای ماڵپەڕەکە هەوڵمداوە کوردی و ئینگلیزیشی تێدابێت.

ئەندامان دەتوانن لە کاتی دروستکردنی سیڤیدا ڕاستەوخۆ سیڤییەکە ببینن کە چۆن دەردەکەوێت. پاشان دوای تۆمارکردن دەتوانن هەرکات بیانەوێت بێنەوە سەری و دەستکاری بکەن.
لە ماڵپەڕەکە لەگەڵ پیوەکراوی SelectPDF دەتوانن سیڤییەکەت بۆ بکەن بە PDF و دایبگریتە سەر کۆمپیتەرەکەت. وە بینینی سیڤییەکە بە هەمان جۆر دەبێت لە هەموو ئامێرەکان. واتە بەشێوەیەکی smart responsive دیزاینم بۆ نەخشاندووە. کە ئەم خۆی بگونجێنێت و هەم تێکیش نەچێت لە گۆڕینی جێگاکانی.
ماڵپەڕی کەسابەتم بە جۆرێک نەخشاندووە کە زیادکردنی زمان بە پێی refrance بێت و هەر لە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکەوە بێت. واتە زیادکردنی زمان تەنها بە گۆڕینی وشەکان دەبێت، نەک دوبارە کردنەوەی داتابەیس.
وەک بەڕێوەبەر دەتوانم گەڕان بەناو ئەنداماندا بکەم. ئەگەر کارێکم هەبێت، دەتوانم گەڕان بکەم بەدوای ئەوی کەسەر کە خۆم دەمەوێت، بە وردی. واتە بەپێی شوێن و کار و زۆر شتی تر.
ماڵپەڕەکە وەک سەرەتایەک نەخشاندوومە تا لە داهاتوودا بتوانێت سودی خۆی هەبێت لە گەیاندنی هەلی کار بە کەسی دروست.

http://www.webchinupload.com/f/2019-05/c431fb537e16d7aa12ba894ed1902ae8.png

http://www.webchinupload.com/f/2019-05/8b67b23c5908c08e33bfc39073f47600.png

http://www.webchinupload.com/f/2019-05/7da328892b88194679fbed5e51d25d71.png

http://www.webchinupload.com/f/2019-05/3c4b123a651cba508ca210d63c66d8ff.png
www.kasabat.com
خێراترین ڕێگا بۆ گەشتن بە ئامانج


وەڵامی هەموو جۆرە پرسیارێک دەدەمەوە. وە تکاتان لێ دەکەم کەمێک گەرموو گوڕی بدەنەوە بە وێبچن.
ڕێزم قبوڵ بکەن.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

2

وه‌ڵام: ماڵپەڕی کەسابەت بۆ دروستکردنی سیڤی

دەستەکانت خۆشبێت برام بەگشتی لەوێنەکانەوە شتێکی ڕێک و پوخت دیارە لەشتان ساغ، تاکە تێبینیم زیادکردنی ڕێژەی سیڤیەکانە گەربکرێت زیادبکرێت.
ویستم تێبینی زیاتر بنوسم بەڵام ناتوانم تۆماربم و ئەم کێشەیەم نێشان دەدات:

Error.
An error occurred while processing your request.
Request ID: 0HLMSTBA055NS:00000004

Development Mode
Swapping to Development environment will display more detailed information about the error that occurred.

Development environment should not be enabled in deployed applications, as it can result in sensitive information from exceptions being displayed to end users. For local debugging, development environment can be enabled by setting the ASPNETCORE_ENVIRONMENT environment variable to Development, and restarting the application.

3

وه‌ڵام: ماڵپەڕی کەسابەت بۆ دروستکردنی سیڤی

دەستت خۆش،هەولم دا تۆمار بم پێم وابیت گرفتیک هەیە ،
پێش ئەوەی بابەتەکە بخوێنمەوە وام زانی بازارێکی سەرهێلە ناوەکەی ناوێکی گونجاو نیییە بەرای من.

4

وه‌ڵام: ماڵپەڕی کەسابەت بۆ دروستکردنی سیڤی

Supas bota.
Keshayak lagal Server haya lagal Emailaka. chakm krdua kati dawet taku DNS Update bbet.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB