بابهت: ئەپدەیت کردنەوەی ڕاوتەر (upgrade tp link router) زەرورە.
زۆربەی زۆری خەتەکانی کوردستان لە ئێستادا کراوە بە ڤایبەر ئۆپتیک کە جارێک کۆمپانیا هات بۆی سابت کردیت پێت ئەڵێت دەستکاری مەکە با وایەرەکەی تێک نەچێت ، ئەگەر بشلێت ئەی باشە چۆن خەتێکی لێوەرگرم بو قاتی سەرەوەی خانوەکە ئەڵێن سەردانمان بکەن ڕاوتەری تایبەت بە خۆمان هەیە کە بە نرخیکی گران ئەی فرۆشن ، هەڵبەتە من iq بەکار دینم ۲ ڕاوتەریشم هەیە لەم ڕۆژانە دانێکم دا بە برادەریکم کەچی ئاگاداری کردمەوە پێی وتم ناتوانم شەبەکەی لێ وەرگرم تەلەفونیشم بۆ کۆمپانیا کردوە وتویانە ئەبێت بیت بۆلای خۆمان بیکڕیت کەمێک لام سەیر بوومن هەر دوو ڕاوتەرەکەم یەک مۆدیلە بۆچی لەویان کار ناکات وەرم گرتەوە و خۆم تێستم کرد قسەکەی تەواو بوو توانای وەرگرتنی پەخشی ڕاستەوخۆی نەبوو لە مۆدیۆمی سەرەکیەوە ، دوای بیرم کردەوە من پار ساڵ router کەی خۆم ئەپدەیت کردۆتەوە ڕەنگە جیاوازیەکەی ئەوە بیت ، سەیری ڤێرژنی ڕاوتەرەکەی خۆمم بینیم ڤیرژنی v14_191119 رە کە ۲٠۱۹ وەشانەکەی دەرچوە.
سەیری ئەو ڕاوتەرەشم کرد کە کێشەی تیدایە و ناتوانم پەخش وەرگرم ڤێرژنی V14_180319 یە کە ۲٠۱۸ وەشانی دەرچوە .
سەیرم کرد وەشانی تازەتریش هاتوە بۆ ڕاوتەرەکە کە بریتیە لە V14_200114 لە ڕێکەوتی ۲٥/۳/۲٠۲٠ منیش firmware دابەزاند و ڕاوتەرەکەم بە کێبکی WLAN بەستەوە بە کۆمپیوتەرەکەوە بە ئایپی 192.168.1.1 داخلی بوم و لەبەشی system tools دێیتە سەر firmware update ئینجا لە browser ڤێرژنە تازەکە هەڵبژێرە و update بکە ، سەیرم کرد ئەم جارەیان ڕاوتەرەکە هیچ کێشەی نەما.
ئەپدەیت کردنەوەی ڕاوتەرەکان زۆر پێویستە ، کێشە لاوەکیەکانی خەتەکەت بۆ چارەسەر ئەکات ، کێشەی دیسەیبلت نا هێڵێت ، کەمترین پەخشتت ئە فەوتێت .
بۆیە ئەگەر ئەزانی وەشانی ڕاوتەرەکەت کۆنە و کێشەی خاو بونەوەت هەیە پێویستە ئەپدەیتی بکەیتەوە . 
سەرکەوتوبن