بابه‌ت: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

به‌رێزان وه‌ك به‌رچاو روونییه‌ به‌بێ پێویستی ده‌زانم كه‌ به‌گوێره‌ی زانیاری و ئه‌زموونی كاركردنمان له‌سه‌ر سكرێپتی Wordpress
هه‌موو خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێك یه‌كێك له‌كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌خێرایی بكرێته‌وه‌، له‌و پێناوه‌دا پێویستی به‌پێوه‌كراوه‌كانی كاش ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌گرنگ ده‌یبینم ئه‌وه‌یه‌ نه‌كه‌وینه‌ هه‌ڵه‌ی كوشنده‌وه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانیاندا بۆ نموونه‌ من ئه‌م پێوه‌كراوانه‌ به‌كار ده‌هێنم
Proxy Cache Purge، WP Fastest Cache ده‌كرێ بزانین ئه‌م دوانه‌ چی كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ێه‌گه‌ر بێت و پێكه‌وه‌ به‌كاریان بهێنین.
https://www.screencast.com/t/Ur1lwdvJfrw
https://www.screencast.com/t/jSh0vsOAS
له‌كاتێكدا ماڵپه‌ڕه‌كه‌م سوود له‌كڵاود فایه‌ر ده‌بینێت و له‌وێش كاش ده‌بێت.
سوپاسی هاوكاریتان ده‌كه‌م زانیاریم بده‌نێ كه‌ ئایا هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌م بن.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

سڵاو،
منیش وەک ئەزمونی کارکردنم لەگەڵ وۆردپرێس کۆمەڵێکی جیاواز پێوەکراوم بەکارهێناوە یەک لەوانەش کە باست کرد (WP Fastest Cache) ماوەیەکی زۆر بەکارم هێناوە، بەڵام بەبڕوا و ئەزمونی من لەگەڵ وۆردپرێس (Fast Velocity Minify) باشترین بژاردە بووە بۆمن، ئەویش لەبە باشی ستراتیژی ئیشکردنی کە بەجۆرێکە هەموو پەڕگەکانت بۆ دەکات بەیەک دانە، بەنموونە ١٠ پەڕگەی CSSـت هەیە لەگەڵ ٥ پەڕگەی JS ئەو دێت گشتیت بۆ دەکات بە ٢ دانە جیا لە کۆمپرێس و زۆر کرداری تر، شایەنی تاقیکردنەوەیە.
نژیت.

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

ده‌ست و چاوتان خۆش بێت بۆ ئه‌وه‌ زانیارییه‌ گرنگه‌.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

سڵاو بەڕێزان،
ئەگەر مەسەلە خاوی کردنەوەیە، ئەوە دەیان هۆکار هەیە. دەتوانی لەڕێگەی traceroute بزانیت، ئایا هۆکارەکان بەنزیکەیی لە کوێن. لە ڕاژەی خۆتدا گرنگە DNS لە شێوەی دامەزراندنی PHP بۆ وۆردپرێس تەواو دەستکاری بکەیت.

بژین

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

كاك سیا زۆۆۆر سوپاس بۆ سه‌رنجه‌كه‌تان سوپاستان ده‌كه‌م زانیاری یا به‌سته‌رم بده‌نێ ده‌رباره‌ی  traceroute.
هه‌روه‌ك زه‌حمه‌ت بكێشن بابه‌تی ( DNS لە شێوەی دامەزراندنی PHP بۆ وۆردپرێس تەواو دەستکاری بکەیت.) روونكردنه‌وه‌مان بده‌نێ ده‌رباره‌ی.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

توڵئامرازی traceroute بەکاردێت بۆ ئەزموونی پەیوەندی تۆ و راژەکە. بەدەر لە وۆردپرێس دەتوانی ببینی کوێی تر خاوە و لاوازە.دامەزراندنی php بە cgi و راژەخوازێکی سووکەڵە وەکو lighttpd دەتوانێت رۆڵی گەورە ببینێت، هەروەها کەمکردنەوەی پێوەکراو و ڕووکاری پڕ لە سکریپت و وێنە و سلایدشۆی ناپێویست.

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

ده‌ست و چاوتان خۆش بێت..
بۆ فێركاری له‌ یوتوب چۆن بگه‌ڕێین؟ سوپاستان ده‌كه‌ین.

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

ئەگەر ڕاژەکە هی خۆتان بێت یا دەسەڵاتی دامەزراندن و root هەبێت، پڕ نێت لە فێرکاری باشە!

وه‌ڵام: پێوه‌كراوه‌كانی كاش

برای ئازیزم كاك سیا، من هۆستێكی ساڵانه‌م هه‌یه‌ و ماڵپه‌ڕه‌كه‌م له‌سه‌ر داناوه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه‌ ده‌توانم ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌رێزتان باستان لێوه‌ كردووه‌ ئه‌نجامی بده‌م؟
سوپاس بۆ هاوكاریتان...

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...