بابهت: چوار جۆری لۆگۆ. کامەیان گونجاوترینە بۆ کۆمپانیا یەکەت.

لۆگۆ ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە بۆ ناسنامەی براندەکەت یان کۆمپانیا یەکەت چونکە یەکەم شت کە کڕیار دەبینێت سەبارەت بە براندەکەت
ئەوە لۆ گۆ یەکەتە. لۆگۆیەکی ڕێک و پێک و بە مانە دەتوانێت زۆر بە ئاسانی کاریگەر یەکی باش لەسەر کڕیارەکەت دروست بکات.
لە بابەتە ٤ جۆر جیاواز لە لۆگۆ و تایبەتمەندییدا کانیان باس دەکەم وە کامەیان بۆ کامە بڕاند گونجاوە
لەگەڵ نموونە بۆ هەریەک لە جۆری لۆگۆ یەکان. بەڵام دەبێت بزانیت کە بە دڵنیایەوە زیاتر لە ٤ جۆر لۆگۆ هەیە.

1. Wordmark ( ناوێکی کوردیم نە دۆزیەوە )
جۆری لۆگۆی وۆرد مارکە تەنیا لە دەق پێکهاتووە کە هەڵگری ناوی تەواوی کۆمپانیاکەتە یان براندەکەت. ئەم جۆرە لۆگۆیە گونجاوە،
بۆ ئەم براندانەی کە ناوەکانیان ئاسان لە هزر دەمێنێتەوە یان خود ئاسانە بۆ خوێندنەوە، یاخود بۆ ئەم کۆمپانیایانەی ئارەزوو
دەکەن ناوی کۆمپانیاکەیان بە تایپۆگڕافیە کی جیاواز دیزاین بکەن یان دەری بخەن. هەر یەک لە کۆکاکۆلا و گۆگڵ دوو نموونە دیار بۆ ئەم جۆرە لۆگۆیەن

2. هێما (Symbol)
Symbol لۆگۆ وە هەندێک جاریش پێیدەوترێ Pictorial لۆگۆ. ئەم جۆرە لۆگۆیە پێک دێت لە شێوەیەکی سادە یان ئای کۆنێک، بەبێ ناوی
براندەکە واتا ناوی براندەکە لەم جۆرە لۆگۆیە پیشان نادرێت. ئەم جۆرە لۆگۆیە بە شێوەیەکی گشتی زۆر گونجاوە
چونکە لۆگۆیەکی شێوە گرافیک یان ئایکۆن ئاسان تر لە هزرمان دەمێنێتەوە لە لۆگۆیەکی ئاڵۆز یان لە دەق پێک هات بێت.

3. تێکەڵە (Combination)
لۆگۆی تێکەڵ وەک لە ناوەکەی دیارە کە تێکەڵەیەکە. ئەم ئەم جۆرە لۆگۆیە بەگشتی پێک دێت لە دەق و سیمبول. ئەم جۆرەیان زۆر گونجاوە
بۆ ئەم براند و کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت هەم ناو هەم سیمبولەکەیان لە هەمان کات نیشان بدەن. باشترین نموونەی ئەم جۆرە لۆگۆیە،
هەر یەک لە لۆگۆی کۆمپانیای ئەدیداس و لاکۆستە.

4. درووشم (Emblem)
لۆگۆی دروشم یاخود هێما. لەم جۆرە لۆگۆیە بەهامان شێوەی جۆری لۆگۆی (تێکەڵ) پێک هاتووە لە دەق و سیمبول بەڵام لەم جۆرە لۆگۆیە دەق و سیمبولەکە تێک هەڵدەکێشرێت شێوەیەکی لێ دروست دەکەیت. بە پێچە وانەی جۆری لۆگۆی ( تێکەڵ) کە دەق و سیمبولە کە تێک هەڵناکێشرێت. ئەم جۆرە لۆگۆیە زۆر گونجاوە بۆ ئەم براندانەی کە حەز دەکەن لۆگۆی براندەکەیان شێوەیەکی کلاسیک دەربکەوێت. هەر یەک لە Harley-Davidson و NFL دوو نموونەی زۆر باشن بۆ ئەم جۆرە لۆگۆیە.
لە کۆتای بۆ ئەوەی جۆرێکی گونجاوی لۆگۆ بۆ براندەکەت هەڵبژێریت. دەبێت ئامانجی براندەکەت و کڕیارەکانت بزانیت،
لەسەر ئەم بنامایە دەتوانیت بزانیت کامە جۆری لۆگۆ بۆ براندەکەت گونجاوە.


