بابه‌ت: چوار جۆری لۆگۆ. کامەیان گونجاوترینە بۆ کۆمپانیا یەکەت.

https://www.linkpicture.com/q/Die-4-Arten-von-Logos.png

لۆگۆ ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە بۆ ناسنامەی براندەکەت یان کۆمپانیا یەکەت چونکە یەکەم شت کە کڕیار دەبینێت سەبارەت بە براندەکەت
ئەوە لۆ گۆ یەکەتە. لۆگۆیەکی ڕێک و پێک و بە مانە دەتوانێت زۆر بە ئاسانی کاریگەر یەکی باش لەسەر کڕیارەکەت دروست بکات.
لە بابەتە ٤ جۆر جیاواز لە لۆگۆ و تایبەتمەندییدا کانیان باس دەکەم وە کامەیان بۆ کامە بڕاند گونجاوە
لەگەڵ نموونە بۆ هەریەک لە جۆری لۆگۆ یەکان. بەڵام دەبێت بزانیت کە بە دڵنیایەوە زیاتر لە ٤ جۆر لۆگۆ هەیە.

https://i.im.ge/2023/05/04/ueK29Y.png

1. Wordmark ( ناوێکی کوردیم نە دۆزیەوە )
جۆری لۆگۆی وۆرد مارکە تەنیا لە دەق پێکهاتووە کە هەڵگری ناوی تەواوی کۆمپانیاکەتە یان براندەکەت. ئەم جۆرە لۆگۆیە گونجاوە،
بۆ ئەم براندانەی کە ناوەکانیان ئاسان لە هزر دەمێنێتەوە یان خود ئاسانە بۆ خوێندنەوە، یاخود بۆ ئەم کۆمپانیایانەی ئارەزوو
دەکەن ناوی کۆمپانیاکەیان بە تایپۆگڕافیە کی جیاواز دیزاین بکەن یان دەری بخەن.  هەر یەک لە کۆکاکۆلا و گۆگڵ دوو نموونە دیار بۆ ئەم جۆرە لۆگۆیەن

https://i.im.ge/2023/05/04/ueKSRD.png

2. هێما (Symbol)
Symbol لۆگۆ وە هەندێک جاریش پێیدەوترێ Pictorial لۆگۆ. ئەم جۆرە لۆگۆیە پێک دێت لە شێوەیەکی سادە یان ئای کۆنێک، بەبێ ناوی
براندەکە واتا ناوی براندەکە لەم جۆرە لۆگۆیە پیشان نادرێت. ئەم جۆرە لۆگۆیە بە شێوەیەکی گشتی زۆر گونجاوە
چونکە لۆگۆیەکی شێوە گرافیک یان ئایکۆن ئاسان تر لە هزرمان دەمێنێتەوە لە لۆگۆیەکی ئاڵۆز یان لە دەق پێک هات بێت.

https://i.im.ge/2023/05/04/ueKqQ4.png

3. تێکەڵە (Combination)
لۆگۆی تێکەڵ وەک لە ناوەکەی دیارە کە تێکەڵەیەکە. ئەم ئەم جۆرە لۆگۆیە بەگشتی پێک دێت لە دەق و سیمبول. ئەم جۆرەیان زۆر گونجاوە
بۆ ئەم براند و کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت هەم ناو هەم سیمبولەکەیان لە هەمان کات نیشان بدەن. باشترین نموونەی ئەم جۆرە لۆگۆیە،
هەر یەک لە لۆگۆی کۆمپانیای ئەدیداس و لاکۆستە.

https://i.im.ge/2023/05/04/ueKa3q.png

4. درووشم (Emblem)
لۆگۆی دروشم یاخود هێما. لەم جۆرە لۆگۆیە بەهامان شێوەی جۆری لۆگۆی (تێکەڵ) پێک هاتووە لە دەق و سیمبول بەڵام لەم جۆرە لۆگۆیە دەق و سیمبولەکە تێک هەڵدەکێشرێت شێوەیەکی لێ دروست دەکەیت. بە پێچە وانەی جۆری لۆگۆی ( تێکەڵ) کە دەق و سیمبولە کە تێک هەڵناکێشرێت. ئەم جۆرە لۆگۆیە زۆر گونجاوە بۆ ئەم براندانەی کە حەز دەکەن لۆگۆی براندەکەیان شێوەیەکی کلاسیک دەربکەوێت. هەر یەک لە Harley-Davidson و NFL دوو نموونەی زۆر باشن بۆ ئەم جۆرە لۆگۆیە.

لە کۆتای بۆ ئەوەی جۆرێکی گونجاوی لۆگۆ بۆ براندەکەت هەڵبژێریت. دەبێت ئامانجی براندەکەت و کڕیارەکانت بزانیت،
لەسەر ئەم بنامایە دەتوانیت بزانیت کامە جۆری لۆگۆ بۆ براندەکەت گونجاوە.

وه‌ڵام: چوار جۆری لۆگۆ. کامەیان گونجاوترینە بۆ کۆمپانیا یەکەت.

ماندوونەبی برا بۆ ڕوونکردنەوەکەت، هەڵبژاردنی هەر جۆرێکیان پشت بە چی دەبەستێ؟ ئەگەر کەسێک ویستی شێوازێکیان هەڵبژێری بە پێی چی هەڵدەبژێرێ؟

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: چوار جۆری لۆگۆ. کامەیان گونجاوترینە بۆ کۆمپانیا یەکەت.

سوپاس ئازیزی من. وەک لە کۆتا دێر باسم کردوە. تۆ وەک خاوەنی براندەکە یان کۆمپانیایەکە دەبێت دوو شت ڕەچاو بکەیت و دیاری بکەیت.
یەکەم کەسایەتی بڕاندەکەت. دووەم گروپی کڕیارەکەت یان جۆری کڕیارەکەت کێیە هەڵەنەبم ئەوە ناوە ئینگلزیەکەیە (audience)
کە ئەو دوو خاڵەت دیاری کرد ئەوکات ئاسان دەبێت کامە جۆری لۆگۆ گونجاوە بۆت. با نموونەیەک باس بکەین.
بۆ نموونە تۆ بڕاندێکی luxury ت هەیە وە کڕیارەکانت کە سانی دەوڵەمەندن، لەم کاتە دا باشترین جۆری لۆگۆ جۆری Combination.
ئەوە نموونەی چەند براندێکی luxury یە. کە جۆری لۆگۆی Combination بەکار هێناوە.
https://1000marken.net/wp-content/uploads/2021/01/Chanel-Logo.png
https://logos-world.net/wp-content/uploads/2020/11/Givenchy-Logo.png
https://www.brandslex.de/img/logos/xl/r/logo-rolex-01.png

وه‌ڵام: چوار جۆری لۆگۆ. کامەیان گونجاوترینە بۆ کۆمپانیا یەکەت.

بژین هاوڕێ، ماندوو نەبن.

بابەتێکی تێر و تەسەل بوو، سوپاس بۆ ئێوە.

وه‌ڵام: چوار جۆری لۆگۆ. کامەیان گونجاوترینە بۆ کۆمپانیا یەکەت.

خۆشحاڵم کە بەدڵتان بووە