1

بابه‌ت: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

هەڵکردنی ویندۆس ٧ و ٨ بەبێ دووبارە دروستکردنی هاڕد، بە بەکاربردنی VHD کارەکەت ئاسانتر دەکات. ئاشکرایە کە سیستەمی ویندۆس سیستەمێکی پێشکەوتوو و نایابە و زۆر دەسەڵاتی داوە بە بەکارهێنەر کە ئەوەی بیەوێ دەتوانی بەکاری بهێنێ و ڕێکخستنیان بۆ بکات، بۆیە من لەم بابەتە شیکردنەوەی چۆنیەتی دامەزراندنی ویندۆس ٨ لەپاڵ ویندۆس ٧ ڕوون دەکەمەوە، ئەمە کارئاسانیەکە بۆ کەسانێك کە Virtualization بوونی نیە لە بایۆسەکانیان وە بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە لاپتۆپی netbook ـیان هەیە کە شوێنی CD خوێنەری نیە، بە سێ شێوە دەتوانرێ سیسیتەمی ویندۆس دابمەزرێندرێ، باسەکەی ئێمە لەسەر سیستەمی نوێی ویندۆس ٨،ـە بۆیە بابەتەکە زیاتر پەیوەندی دار دەبێ بە ناوبراو، شێوازی یەکەم کە بە شێوەیەکی ئاساییە لە USB دەتوانرێ سیستەمی ویندۆس دابمەزرێندرێ، شێوازی دووەم ئەویش ڕێگا ئاساییەکەیە کە ئێمە لەوانەیە هەر هەموومان دەیزانین، وە ڕێگای سێیەم ئەمەی ئێستایە کە ڕوونی دەکەمەوە بە شێوازێکی پێشکەوتوو ترە و دەکرێ بە دوو بەشەوە بەشی دووەمیان بەستنەوەی ویندۆسە کە لە نێتەوە دایدەگری بە شێوەی iso کە لە دواتر بەستەری ئەویشیان دادەنێین.

دروستکردنی VHD

سەرەتا پەنجە بنێ بە W+R بۆ کردنەوەی فەرمانی RUN، پاشان بنووسە "diskmgmt.msc" دواتر OK بکە.

http://webchinupload.com/files/w802.png

بەشێوەیەکی خێرا پەنجەرەی Disk Management دەکرێتەوە

http://webchinupload.com/files/vhd02.png

بۆ دروستکردنی VHD، ئەگەر دەتەوێ بەشێك لە هاڕدی C وەربگری، دەبێ هاڕدی C دەستنیشان بکەی پاشان بڕۆ بۆ Action دواتر Create VHD هەڵبژێرە.

http://webchinupload.com/files/vhd03.png

ئێستا دەبێ شوێنێك دیاری بکەی بۆ پاشەکەوتکردنی VHD، دەتوانی هەر وەك من بە نووسین بنووسی C:\Windows 8.vhd وە قەبارەیەکیش هەڵبژێرە، کەمترین قەبارە بۆ ویندۆس ٨ دەبێ ٢٠ گێگا بێت.

http://webchinupload.com/files/vhd04.png

پاشان چاوەڕێ بکە تا VHD دروست دەبێ بە دروستی وەك ئەم وێنەیە کە لە خوارەوەی Disk Management دەردەکەوێت.

http://webchinupload.com/files/vhd05.png

پاشان کە VHD دروست کرا بەسەرکەوتوویی هاڕدێك زیاد دەبێت لەبەشی ژێرەوە، ئێستا دەبێ هاڕدەکە Initialize بکرێ بۆ ئەم مەبەستە بە دەستی ڕاست کرتە لەسەر ناوی هاڕدە نوێکە بکە Initialize Disk هەڵبژێرە.

http://webchinupload.com/files/vhd06.png

لەم بەشە وەك بنەڕەت بەم شێوەیە دەبێ بەڵام ئەگەر وا نەبوو ئەوە "MBR، Master Boot Record" هەڵبژێرە و دواتر OK  کرتە بکە.

http://webchinupload.com/files/vhd07.png

کاتێك هاڕدە نوێکە بەشێکی بۆ دروست بوو ئێستا دەبێ جێگیر بکرێ، بۆ ئەم مەبەستە بە دەستی ڕاست کرتە لەسەر هێلە ڕەشەکە بکە و "New Simple Volume" هەڵبژێرە.

http://webchinupload.com/files/vhd08.png

پەنجەرەیەکی نوێ دەبێتەوە بەردەوام بە تا دەگەیتە پەنجەرەیەکی هاوشێوەی ئەم وێنەی خوارەوە و زانیاریەکان وەك ئەوەی من پڕبکەوە و دواتر کرتە بکە لە Next بۆ کۆتا پێ هێنان.

http://webchinupload.com/files/vhd09.png

ئێستا تۆ VHD دروست کرد کە هەر وەك هاڕدێکی بنەڕەت هەژمار دەکرێت بەڵام بەبێ دیاربوون دوای دامەزراندن نامێنێت و دەگەڕێتەوە ناو بەشی C:.

http://webchinupload.com/files/vhd10.png

http://webchinupload.com/files/vhd11.png

دامەزراندنی ویندۆس لەسەر هاڕدی دەستکردنی VHD

سەرەتا پێویستیت بەوە دەبێ کە PowerShell بکەیەوە، بۆ ئەم مەبەستە بڕۆ Start پاشان بنووسە Windows PowerShell دواتر بە دەستی ڕاست کرتەی لەسەر بکە و وەك بەڕیوەبەر بیکەوە.

http://webchinupload.com/files/vhd12.png

دوای کردنەوەی PowerShell وەك بەڕێوەبەر، دەبێ ڕەچەڵەکی کردار بگۆڕی بۆ ئەوەی بتوانی کاری بەڕێوەبردن بکەی "execution policy" بۆ ئەم مەبەستە بنووسە "Set-ExecutionPolicy RemoteSigned" دواتر پەنجە بنێ بە Enter. پاشان بۆ دڵنیابوون لێت دەپرسێت تۆ تەنها بنووسە "Y" پەنجە بنێ بە Enter, پاشان ئەم پەنجەرەیە بە کراوەیی بەجێ بهێڵە چونکە دواتر دێینەوە سەری.

http://webchinupload.com/files/vhd13.png

پاشان پێویستیت بەم سکریپتە دەبێت و دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی MSDN ی مایکڕۆسۆفتەوە دایبگریت، دواتر پەڕگەکە بگوازەوە بۆ ڕەگی هاڕدی C: وەك ئەم وێنەی خوارەوە.

http://webchinupload.com/files/vhd14.png

پاشان لەسەر پەڕگەکە بە دەستی ڕاست کرتە بکە و Properties هەڵبژێرە، دواتر سەیرێکی بەشی خوارەوە بکە ئەگەر دووگمەی Unblock هەبوو ئەوە کرتەی لەسەر بکە ئەگەر نەبوو تەنها کرتە بکە لە OK.

http://webchinupload.com/files/vhd15.png

ئێستا پێویستیت بە بەشی دوەم دەبێت کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدابوو ئەویش دروستکردنی وەگەرخەڕێکی CD کاتی و بەستانەوەی پەڕگەی ویندۆسەکە کە بەشێوەی iso پێچراوە. سەردانی ئەم بابەتە بکە بۆ چۆنیەتی ئەم کارە، کە کارەکەت جێبەجێ کرد ئەوە دووبارە بگەڕێوە بۆ پەنجەرەی PowerShell لەوێ بنووسە "CD C:\" بۆ گۆڕین وە چون بۆ ڕەگی لۆکاڵ دیسك.

http://webchinupload.com/files/vhd16.png

ئێستا ئەم دێڕە بنووسە لەناو پەنجەرەی PowerShell.

.\Install-WindowsImage.ps1 –WIM F:\Sources\Install.wim –Apply –Index 1 –Destination K:\

پێویستە پیتی هێما بگۆڕی کە لە دوای "-WIM" دا هاتووە بۆ وەگەرخەڕی CD، وە K بۆ VHD هاتووە کە لە سەرەتای ئەم بابەتە دروستمان کرد، پاشان OK کرتە بکە.

تێبینی! پیتی هێما یان نازناو، واتە بۆ نمونە لۆکاڵ دیسك کە بە لۆکاڵ "C:" ناودەبرێت وە بەم شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کۆمپیتەرەی تۆ کە لەوانەیە هێمای D: و E: هتد هەبێت. ئێستا ئەوەی هی من CD وەگەرخەڕەکەم کە ویندۆسەکەی تێدا بەستراوەتەوە هێمای F: ـی لەخۆ گرتووە وە هاڕدە نوێکەی VHD کە دروستم کردووە و ناوم ناوە Windows 8 هێمای K: ـی لەخۆ گرتووە، بەم شێوەیە تۆ دەبێ ئەم دوو هێمایە یان نازناوە بگۆڕی بۆ ئەوەی خۆت ئەگەرنا سەرکەوتوو نابیت.

http://webchinupload.com/files/vhd17.png

کاتێك کارەکەی تەواو کرد بەم شێوەیە ئاگادارت دەکاتەوە.

http://webchinupload.com/files/vhd18.png

دوا کردار کە ماوە بیکەی ئەبێ لە Start بنووسی CMD بە دەستی ڕاست کرتەی لەسەر بکەی وەك بەڕێوەبەر بیکەیەوە.

http://webchinupload.com/files/vhd19.png

پاشان بنووسە "bcdboot.exe K:\Windows" پەنجە بنێ بە Enter.

http://webchinupload.com/files/vhd20.png

دووبارە تێبینی! هێما یان نازناو K: ئەو شوێنەیە کە سیستەمی ویندۆس تێیدا دادەمەزرێت. تۆ دەبێ K بگۆڕی بۆ ئەوەی خۆت.

ئێستا ئەگەر کۆمپیتەرەکەت دووبارە هەڵکەیەوە دەبێ پەنجەرەکی هاوشێوەی خوارەوە کە ویندۆس هەشتە بەخێرهاتن بکات.

http://webchinupload.com/files/w824.png

ئەوە هەموو ئەو ڕێگایانە بوو کە بە شێوەیەکی ئاسان و بێ پێداویستی و بێ چاوەڕوانی توانیمان ویندۆسی ٨ لەپاڵ ویندۆسی ٧ دابمەزرێنین.

تێبینی! من تەنها بەم شێوەیە تاقیم کردۆتەوە، واتە ویندۆسی ٧م هەیە و ویندۆسی ٨م بەم شێوەیە دامەزراندوە، تۆ ئەگەر بەنیازی ویندۆسێکی تر تاقی بکەیەوە ئەوە دەتوانی خۆت ئەم کارە بکەی وە من باوەڕیشم وایە کە دەبێ ببێت بۆ هەر هەموو وەشانەکان بەڵام خۆم تاقیم نەکردۆتەوە.

هیوادارم سودی هەبیت.

ڕێز

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

2

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

بابه‌تێكی ڕێك و پێكه‌، هه‌ڵی ده‌واسم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

دەستەکانت خۆش بێت کاکە هەلبەست نایابە.

www.fb.com/AshtyHamid
Idea + Project + Design + Programming + Content + Testing + Seo + Management = Sucess

4

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی نایابه‌
هه‌ربژیت. wink

◥♥ ℬℯal ℳadrid ♥◤
◢♥ ℋala ℳadrid ♥◣

5

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

زۆرسوپاس

لە بواری ئای تی هەرچەند بزانی بەڵام هێشتا هیچت نەزانیوە؟

6

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

دەستەکانت خۆش بێت گوله‌كه‌م

7

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

سلاو

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت

پرسیارێکم هه‌یه‌.ئایا تۆ له‌م بابه‌ته‌یا مه‌به‌ستت دروست کردنی هاردێکه‌ ؟  hmm

8

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

نەخێر!

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

9

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

هه‌ڵبه‌ست نووسی:

نەخێر!

که‌واته‌ وه‌کو VirtualBox وایه‌ .. ئه‌م سه‌رکه‌وتوتره‌ یان VirtualBox؟

10

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

وەك بەراوردکردن نازانم بڵێم کامیان باشترە، ئەمەیان دەگەڕێتەوە سەرەخۆت،
من خۆم دوو ویندۆس هەیە لەسەر کۆمپیتەرەکەم + Vmwareـشم هەیە کە هەمان شتە لەگەڵ Virtualbox،

Vmware و Virtualbox پێویستی بە شارەزایی هەیە + کۆمپیتەرێکی باش، وە وەك پڕۆگرامێك پێویستی بە دامەزراندن و پەیوەندی بە bootـی کۆمپیتەرەکەتەوە نیە وە پێویستێشە بیخەیتە کار بۆ ئەوەی ویندۆسەکە بەکارببەی.

وە بەهەمان شێوە ئەم شێوازەی سەرەوەش پێویستی بە دووبارە هەڵکردنەوەی کۆمپیتەرە بۆ بەکار بردنی ویندۆسی دووەم،

جا ئێستا وەڵامەکەی لای بەڕیزتانە.


ڕێز

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

11

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

زۆر سوپاس بۆ وه‌لامه‌که‌ت

وە بەهەمان شێوە ئەم شێوازەی سەرەوەش پێویستی بە دووبارە هەڵکردنەوەی کۆمپیتەرە بۆ بەکار بردنی ویندۆسی دووەم،

باشه‌ برام خۆ ئه‌مه‌ش به‌ vhd  ئه‌یکات ، وه‌ ویندۆوس xp دائه‌به‌زێنێت به‌س پێویستی به‌ ریستار و ریبۆت نیه‌ ،، یه‌کسه‌ری ئیشی پێ ئه‌کات


ببوره‌ گه‌ر بێزارم کردبێتی ،، تۆزێ زیا پرسیارم کرد  roll

12

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

نا زۆر خۆشحاڵ دەبم بە پرسیارکردن!

ئەم ڤیدیۆیەی کە داتناوە ئەویش هەر وەك virtualbox و Vmware یە کە لەلایەن مایکڕۆسۆفتەوە بەرهەم هێنراوە بە ناوی Microsoft Virtual PC 2007 واتە هەمان کاری ئەوان دەکات بۆیە پێویست بە ڕیستارت ناکات.

VHD

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

13

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

زۆر سوپاس برام له‌ کاتم گرتی  smile

14

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

سه‌حه‌ت خۆش !.  به‌ڕاستی به‌سوود و مانوبونێكی زۆری پێوه‌دياره‌ ده‌ست خۆش هه‌ربژيت .

15 (دەستکاری کراوە: karwan1995 2011-10-22 12:47:57)

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

به ريز وه ك ئه م وينه ى ليديت جي به م باشه

16

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

karwan1995 نووسی:

به ريز وه ك ئه م وينه ى ليديت جي به م باشه

من هیچ شتێك نابینم

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

17

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی نایابه‌
هه‌ربژیت.

18

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

دەست خۆش بابەتێکی بەسوودە

KURDCMS-HOSTING
بۆدابین کردنی هۆست و دۆمەین و دیزاینی خۆرا لەسەر خواستی کریارhttp://kurdcms.org

19

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

کاک هەڵبەست من ئەو کارانەم کرد بەڵام بەهۆی  خەڵەتێک کە نەمزانی خۆی یەکسەر ویندۆسی ٨ لەسەر کۆمپیتەرەکەم دابەزاند و ئێستا گیرم خواردوە وەکو ئەم وێنەیەیە
http://www.webchinupload.com/O72d4/487096835-Untitled.png

ئینجا ماوسەکە هەر لۆدینگ ئەکات هیچ نە کلیکی راست هەیە نەهیچ نە ئەتوانم ئایکۆنەکانی سەر دیسکتۆپ ئیشپێبکەم ئایا ئەتوانم بیگەرێنمەوە باری پێشو زۆر سوپاس
کە ئەشمەوێت مای کۆمپیوتەر یان کۆنترۆل پانێل بکەمەوە بۆکسێک یەت ئیرۆرە

تکایە رێگەیەک هەیە ؟

20

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD

ئەگەر زانیاری زیاتر بنووسی باشترە چونکە تەنها بە یەك وێنە تێناگەم لە کێشەکەت!.

ئایا ئێستا هەر یەك ویندۆست هەیە ئەویش ٨ـە یان ئەوەی پێشتریشت ماوە؟

ئایا دڵنیای کە ویندۆست دامەزراندووە یان تەنها themeـی ویندۆیسی ٨ ؟

ئایا لەکاتی داگیرسان یان هەڵکردنەوەی کۆمپیتەرەکەت 30 چرکە چاوەڕێ دەکەی و ناوی دوو ویندۆس هەیە یان یەك؟

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare