بابهت: دامەزراندنی ویندۆس بە ڕێگایەکی ئاسان و ئەکادیمیانە بەبێ بوونی DVD
هەڵکردنی ویندۆس ٧ و ٨ بەبێ دووبارە دروستکردنی هاڕد، بە بەکاربردنی VHD کارەکەت ئاسانتر دەکات. ئاشکرایە کە سیستەمی ویندۆس سیستەمێکی پێشکەوتوو و نایابە و زۆر دەسەڵاتی داوە بە بەکارهێنەر کە ئەوەی بیەوێ دەتوانی بەکاری بهێنێ و ڕێکخستنیان بۆ بکات، بۆیە من لەم بابەتە شیکردنەوەی چۆنیەتی دامەزراندنی ویندۆس ٨ لەپاڵ ویندۆس ٧ ڕوون دەکەمەوە، ئەمە کارئاسانیەکە بۆ کەسانێك کە Virtualization بوونی نیە لە بایۆسەکانیان وە بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە لاپتۆپی netbook ـیان هەیە کە شوێنی CD خوێنەری نیە، بە سێ شێوە دەتوانرێ سیسیتەمی ویندۆس دابمەزرێندرێ، باسەکەی ئێمە لەسەر سیستەمی نوێی ویندۆس ٨،ـە بۆیە بابەتەکە زیاتر پەیوەندی دار دەبێ بە ناوبراو، شێوازی یەکەم کە بە شێوەیەکی ئاساییە لە USB دەتوانرێ سیستەمی ویندۆس دابمەزرێندرێ، شێوازی دووەم ئەویش ڕێگا ئاساییەکەیە کە ئێمە لەوانەیە هەر هەموومان دەیزانین، وە ڕێگای سێیەم ئەمەی ئێستایە کە ڕوونی دەکەمەوە بە شێوازێکی پێشکەوتوو ترە و دەکرێ بە دوو بەشەوە بەشی دووەمیان بەستنەوەی ویندۆسە کە لە نێتەوە دایدەگری بە شێوەی iso کە لە دواتر بەستەری ئەویشیان دادەنێین.
دروستکردنی VHD
سەرەتا پەنجە بنێ بە W+R بۆ کردنەوەی فەرمانی RUN، پاشان بنووسە "diskmgmt.msc" دواتر OK بکە.

بەشێوەیەکی خێرا پەنجەرەی Disk Management دەکرێتەوە

بۆ دروستکردنی VHD، ئەگەر دەتەوێ بەشێك لە هاڕدی C وەربگری، دەبێ هاڕدی C دەستنیشان بکەی پاشان بڕۆ بۆ Action دواتر Create VHD هەڵبژێرە.

ئێستا دەبێ شوێنێك دیاری بکەی بۆ پاشەکەوتکردنی VHD، دەتوانی هەر وەك من بە نووسین بنووسی C:\Windows 8.vhd وە قەبارەیەکیش هەڵبژێرە، کەمترین قەبارە بۆ ویندۆس ٨ دەبێ ٢٠ گێگا بێت.

پاشان چاوەڕێ بکە تا VHD دروست دەبێ بە دروستی وەك ئەم وێنەیە کە لە خوارەوەی Disk Management دەردەکەوێت.

پاشان کە VHD دروست کرا بەسەرکەوتوویی هاڕدێك زیاد دەبێت لەبەشی ژێرەوە، ئێستا دەبێ هاڕدەکە Initialize بکرێ بۆ ئەم مەبەستە بە دەستی ڕاست کرتە لەسەر ناوی هاڕدە نوێکە بکە Initialize Disk هەڵبژێرە.

لەم بەشە وەك بنەڕەت بەم شێوەیە دەبێ بەڵام ئەگەر وا نەبوو ئەوە "MBR، Master Boot Record" هەڵبژێرە و دواتر OK کرتە بکە.

کاتێك هاڕدە نوێکە بەشێکی بۆ دروست بوو ئێستا دەبێ جێگیر بکرێ، بۆ ئەم مەبەستە بە دەستی ڕاست کرتە لەسەر هێلە ڕەشەکە بکە و "New Simple Volume" هەڵبژێرە.

پەنجەرەیەکی نوێ دەبێتەوە بەردەوام بە تا دەگەیتە پەنجەرەیەکی هاوشێوەی ئەم وێنەی خوارەوە و زانیاریەکان وەك ئەوەی من پڕبکەوە و دواتر کرتە بکە لە Next بۆ کۆتا پێ هێنان.

ئێستا تۆ VHD دروست کرد کە هەر وەك هاڕدێکی بنەڕەت هەژمار دەکرێت بەڵام بەبێ دیاربوون دوای دامەزراندن نامێنێت و دەگەڕێتەوە ناو بەشی C:.


دامەزراندنی ویندۆس لەسەر هاڕدی دەستکردنی VHD
سەرەتا پێویستیت بەوە دەبێ کە PowerShell بکەیەوە، بۆ ئەم مەبەستە بڕۆ Start پاشان بنووسە Windows PowerShell دواتر بە دەستی ڕاست کرتەی لەسەر بکە و وەك بەڕیوەبەر بیکەوە.

دوای کردنەوەی PowerShell وەك بەڕێوەبەر، دەبێ ڕەچەڵەکی کردار بگۆڕی بۆ ئەوەی بتوانی کاری بەڕێوەبردن بکەی "execution policy" بۆ ئەم مەبەستە بنووسە "Set-ExecutionPolicy RemoteSigned" دواتر پەنجە بنێ بە Enter. پاشان بۆ دڵنیابوون لێت دەپرسێت تۆ تەنها بنووسە "Y" پەنجە بنێ بە Enter, پاشان ئەم پەنجەرەیە بە کراوەیی بەجێ بهێڵە چونکە دواتر دێینەوە سەری.

پاشان پێویستیت بەم سکریپتە دەبێت و دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکی MSDN ی مایکڕۆسۆفتەوە دایبگریت، دواتر پەڕگەکە بگوازەوە بۆ ڕەگی هاڕدی C: وەك ئەم وێنەی خوارەوە.

پاشان لەسەر پەڕگەکە بە دەستی ڕاست کرتە بکە و Properties هەڵبژێرە، دواتر سەیرێکی بەشی خوارەوە بکە ئەگەر دووگمەی Unblock هەبوو ئەوە کرتەی لەسەر بکە ئەگەر نەبوو تەنها کرتە بکە لە OK.

ئێستا پێویستیت بە بەشی دوەم دەبێت کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدابوو ئەویش دروستکردنی وەگەرخەڕێکی CD کاتی و بەستانەوەی پەڕگەی ویندۆسەکە کە بەشێوەی iso پێچراوە. سەردانی ئەم بابەتە بکە بۆ چۆنیەتی ئەم کارە، کە کارەکەت جێبەجێ کرد ئەوە دووبارە بگەڕێوە بۆ پەنجەرەی PowerShell لەوێ بنووسە "CD C:\" بۆ گۆڕین وە چون بۆ ڕەگی لۆکاڵ دیسك.

ئێستا ئەم دێڕە بنووسە لەناو پەنجەرەی PowerShell.
.\Install-WindowsImage.ps1 –WIM F:\Sources\Install.wim –Apply –Index 1 –Destination K:\پێویستە پیتی هێما بگۆڕی کە لە دوای "-WIM" دا هاتووە بۆ وەگەرخەڕی CD، وە K بۆ VHD هاتووە کە لە سەرەتای ئەم بابەتە دروستمان کرد، پاشان OK کرتە بکە.
تێبینی! پیتی هێما یان نازناو، واتە بۆ نمونە لۆکاڵ دیسك کە بە لۆکاڵ "C:" ناودەبرێت وە بەم شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کۆمپیتەرەی تۆ کە لەوانەیە هێمای D: و E: هتد هەبێت. ئێستا ئەوەی هی من CD وەگەرخەڕەکەم کە ویندۆسەکەی تێدا بەستراوەتەوە هێمای F: ـی لەخۆ گرتووە وە هاڕدە نوێکەی VHD کە دروستم کردووە و ناوم ناوە Windows 8 هێمای K: ـی لەخۆ گرتووە، بەم شێوەیە تۆ دەبێ ئەم دوو هێمایە یان نازناوە بگۆڕی بۆ ئەوەی خۆت ئەگەرنا سەرکەوتوو نابیت.

کاتێك کارەکەی تەواو کرد بەم شێوەیە ئاگادارت دەکاتەوە.

دوا کردار کە ماوە بیکەی ئەبێ لە Start بنووسی CMD بە دەستی ڕاست کرتەی لەسەر بکەی وەك بەڕێوەبەر بیکەیەوە.

پاشان بنووسە "bcdboot.exe K:\Windows" پەنجە بنێ بە Enter.

دووبارە تێبینی! هێما یان نازناو K: ئەو شوێنەیە کە سیستەمی ویندۆس تێیدا دادەمەزرێت. تۆ دەبێ K بگۆڕی بۆ ئەوەی خۆت.
ئێستا ئەگەر کۆمپیتەرەکەت دووبارە هەڵکەیەوە دەبێ پەنجەرەکی هاوشێوەی خوارەوە کە ویندۆس هەشتە بەخێرهاتن بکات.

ئەوە هەموو ئەو ڕێگایانە بوو کە بە شێوەیەکی ئاسان و بێ پێداویستی و بێ چاوەڕوانی توانیمان ویندۆسی ٨ لەپاڵ ویندۆسی ٧ دابمەزرێنین.
تێبینی! من تەنها بەم شێوەیە تاقیم کردۆتەوە، واتە ویندۆسی ٧م هەیە و ویندۆسی ٨م بەم شێوەیە دامەزراندوە، تۆ ئەگەر بەنیازی ویندۆسێکی تر تاقی بکەیەوە ئەوە دەتوانی خۆت ئەم کارە بکەی وە من باوەڕیشم وایە کە دەبێ ببێت بۆ هەر هەموو وەشانەکان بەڵام خۆم تاقیم نەکردۆتەوە.
هیوادارم سودی هەبیت.
ڕێز
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare
