بابهت: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

ئەو نەرمەکاڵا خۆڕایەی کە لە لایەن مایکڕۆسۆفتەوە بەرهەم هێنراوە بۆ بەستنی وەگەرخەڕی کاتی پەڕگەی iso کارناکات، بەڵام سوپاس بۆ نەرمەکاڵای تر کە بەرهەم هێنراون بۆ ئەم کارە. هەڵبەت نەرمەکاڵا زۆرن بۆ ئەم مەبەستە بەڵام ئەوەی کە ئێمە بەکاری دەبەین بێ بەرامبەرە و خۆڕایە و ناوی "Virtual Clone Drive" کە دەتوانی دایگریت و دایمەزرێنی. ئەم بەرهەمە توانای بەستانەوەی ئەم پەڕگانەی هەیە "ISO, .CCD, .DVD, .IMG, .UDF, .BIN " بەم شێوەیە دەتوانی ڕێکخستنی بۆ بکەی لەکاتی دامەزراندن بۆ ئەوەی بتوانی پەڕگەکانی ناوبراو بخوێنێتەوە.

پاش هەڵبژاردن و ڕێکخستن و دامەزراندن، ئێستا دەتوانی کە وەگەرخەڕی کاتی دروست بکەی لە پەڕگەکانی ناوبراو لەوانە iso، ئەمە بۆ کەسانێکە کە نایانەوێ CD یان DVD بسوتێنن یان بە تایبەتی بۆ کەسانی خاوەن لاپتۆپ کە شوێنی CD خوێنەرەوەی نیە ئەمەش شکاندنی بەربەستێکی ترە لەبەر دەمیان.
دروستکردنی وەگەرخەڕی کاتی
دوو کرتە بکە سەر "Virtual Clone Drive" یان بەدەستی ڕاست کلیك بکە و بیکەوە پاشان کرتەی OK بکە بۆ دروستکردنی وەگەڕخەڕی کاتی بەم شێوەیە.

پاشان بڕۆ بۆ Computer لەوێ وەگەرخەڕێك دروست بووە بە ناوی BD-ROM Drive، ئەگەر ویندۆسی ٧ یان ٨ی تاقیکاریت دانەگرتووە ئەوە لێرە دەتوانی ویندۆس ٧ و ویندۆس ٨ دابگری، پاشان بە دەستی ڕاست کلیك لەسەر وەگەرخەڕە نوێکە بکە Virtual CloneDrive پاشان Mount کرتە بکە بگەڕێ لە شوێنی پاشەکەوتی ویندۆسی پێچراو بە پاشکۆی ISO دوو کرتەی لەسەر بکە.

پاش کارەکە بە سەرکەووتویی دەبێ بەم شێوەیە بێت، ئەوەی هی من ویندۆسی هەشتە.

ئێستا دەتوانی کۆمپیتەرەکەت دووبارە هەڵکەیتەوە لە کاتی هەڵکردنەوە دەبێ پەنجە بنێی بە یەك لەمانە Esc, Del, F2, F8, F10، بۆ ئەوەی ڕێکخستن بۆ هەڵکردنی کۆمپیتەرەکەت بکەی لە CD خوێنەرەوە تا بتوانی ویندۆسی ئامادەکراو وەگەڕبخەی و دایمەزرێنی،
لەکۆتایدا هیوادارم سودی هەبێت.
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare