بابهت: چ ڕێگایەك باشە بۆ بەستنەوەی ئیمێڵی هۆست بۆ شوێنێکی تر
سڵاو بەڕێزان،
من هۆستم هەیە و ئیمێلی هۆستەکە بەکار دێنم بەم شێوەیە: [email protected]، چەند ساڵێك لەمەو بەر ئیمێڵەکەم بەستەوە بە Google Domains بەو جۆرە ئیمێلەکەم بە پانێلی Gmail بەسترایەوە وەکو هەژمارێکی ئاسایی Gmail سوودم لە خزمەتگوزارییەکان وەردەگرت بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکم مابێت بە هۆستەکەمەوە.
دوای ماوەیەك ئەمە وەستا ئیتر هاتمەوە سەر Roundcube و لەناو هۆستەکەمەوە ئیمێلەکانم بەڕێوە دەبرد.
ئێستا ئەم خزمەتگوزارییە بەخۆڕایی نییە، گوگڵ بۆ هەر ئیمێڵێك داوای ١٠ دۆلار دەکات بۆ مانگێك کە ئەمەش نرخێکی زۆرە.
https://apps.google.com/intx/en/pricing.html
ئایا هیچ ڕێگایەکی تر هەیە تا ئیمێڵەکەمی پی ببەستمەوە هەرزانتر بێت یان خۆڕایی بێت؟
مەبەستم لەم کارە ئەوەیە تا قەبارەی هۆستەکەم پڕ نەبێتەوە کە چەند گێگایەك ـە دەمەوێت بیبەستمەوە بە شوێنێکی تر.