پرۆژەی وێبچن وەک بیرۆکەیەک بۆ پێکهێنانی ماڵپەڕێکی فێرکاری لە سەرەتاوە دەستی پێکرد لە ژێر ناوی All4Kurds یان هەموو بۆ کوردان و لەسەر دۆمەینی all4kurds.net* چالاک بوو، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا کار و چالاکییەکان دەستیان پێکرد. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کارەکان بە شێوەیەکی دڵخۆشکەرانە پێشکەوتوون و کۆمەڵگای وێبچن ڕۆژ دوای ڕۆژی گەورەتر بووە و پەرەی سەندووە. مەکۆکانی وێبچن ئەمڕۆ چالاکترین مەکۆی کوردیین لە بوارەکەیدا .
هەر لە سەرەتای کارەوە تا ئێستا ئامانجمان ئەوە بووە کە ناوەڕۆکی تایبەت بە وێبداڕشتن و پەرەدان بە وێب بە زمانی کوردی سۆرانی بڵاوبکەینەوە و هەر ئەوەش هۆکارێکی سەرکەوتنی وێبچن بووە، هەمان ئامانج ئامانجی داهاتوویی وێبچن ـەوە و گەرمتر لە جاران کاری بۆ دەکەین.
ڕوونە ماڵپەڕ و مەکۆی وەک وێبچن بە تاکە کەسێک بەڕێوە نابرێت، لە ماوەی ساڵانی کارکردنی وێبچن دا کۆمەڵێک هاوزمان، هاوڕێ و ئەندامی دلسۆز هەر یەکە و بە توانا و شێوازی خۆی دەستی هەبووە لە بە بەرهەم هێنانی ئەو وێبچن ـەی کە ئەمڕۆ هەیە.
دەرگامان ئاوەڵایە و بە هاوکاری هەموو خەمخۆرێکی هاوئامانج خۆشحاڵ دەبین. تکایە لە ڕێی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرە بۆ تاوتوێ کردنی بیرۆکە و پرۆژەی بەسوود، یان لە مەکۆکانی وێبچن خۆت تۆمار بکە، سوود ببینە و سوود بگەیەنە.
لۆگۆکەمان
هەردوو ماڵپەڕ و مەکۆکانی وێبچن
لۆگۆی خوارەوە بەکار دەبەن بۆ پێناسەکردنی ئەوەی وێبچن کاری بۆ دەکات
لۆگۆی وێبچن به فۆرماتی PNG و قهبارهی گهوره لێره دابگره
گۆڕانکاری پەیوەندیدار،
* دۆمەینی all4kurds.net لە ساڵی ٢٠٠٧ ـەوە بە موڵکی وێبچن نەماوە و ئەوەی
لەسەر ئەو دۆمەینە بڵاو دەکرێتەوە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە وێبچن ـەوە نییە.